ئه‌حمه‌د دڵزارى شاعیر كه ئێسته ته‌مه‌نى 99 ساڵ و پێنج مانگه، به‌منزیكانه دوایین كتێبى خۆى به‌ناوى "بژارده‌یه‌ك له شیعره‌كانى ئه‌حمه‌د دڵزار بڵاو ده‌كاته‌وه".
سۆران عه‌بدوڕه‌حمان خاوه‌نى چاپخانه‌ى شه‌هاب له هه‌ولێر له لێدوانێكى بۆ سایتى" وشه" رای گه‌یاند "به‌مزووانه ئه‌حمه‌د دڵزارى شاعیر دوایین كتێبى خۆى به ئیمزاى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه".
وه‌ك سۆران باسى كرد، ئه‌ركى له چاپدانى ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر ئه‌ستۆى سۆران و چاپخانه‌كه‌یه‌تى، گوتی "بۆ رێوڕه‌سمى واژووكردنى كتێبه‌كه دوو پێشنیار هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه هه‌فته‌ى داهاتوو بێت، دووه‌م دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان بێت".
هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كرێت دڵزار له‌دایكبووى 1920، واته ئێسته 98 ساڵه، به‌ڵام سۆران كه كه‌سێكى نزیك له دڵزاره گوتى، "ئێسته ته‌مه‌نى ئه‌حمه‌د دڵزار 99 ساڵ و پێنج مانگه".
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌شى گوتى، "هه‌ندێك شیعرى نوێى تێدایه كه بۆ یه‌كه‌م جاره بڵاو ده‌بێته‌وه ئه‌وی تریان بژارده‌یه‌كى له شیعره‌كانى پێشووى دڵزار".
وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خه‌ڵكێكى زۆر له رێوڕه‌سمى واژووكردنه‌كه ئاماده بێت.