هه‌واڵێك له به‌ڕازیل بڵاو بووه‌ته‌وه، گوایه به ڕێیه‌كی نهێنی له ڕێی به‌رنامه‌ی وه‌تسئاپه‌وه، ده‌توانی منداڵه‌كه‌ی سكت له‌بار ببه‌یت و هیچ كه‌سێك هه‌ستت پێ نه‌كات.
له به‌ڕازیل منداڵ له‌باربردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ئه‌م كاره بكات سزا ده‌درێت، ئه‌و پزیشكه‌ش كه بۆی ده‌كات سزای یاسایی وه‌رده‌گرێت، ته‌نیا ئه‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسییه‌وه منداڵیان دروست كردووه.
له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ڕێی نایاسایی و نهێنی، تا منداڵه‌كانیان له‌و كاتانه له‌بار ببه‌ن كه نایانه‌وێت جارێ دروستی بكه‌ن و بیهێننه دنیاوه.
سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش كه منداڵ له‌بار ده‌به‌ن و ئه‌و پزیشكه‌ش كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان بۆ ده‌كات، له سێ ساڵ به‌ندكردن كه‌متر نییه و سزای قوڕستریشی له‌گه‌ڵدایه.
ئه‌مه‌ش وای كردووه نامه‌ی نهێنی له ڕێی وه‌تسئاپه‌وه دروست بكه‌ن، تێیدا حه‌بی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه ده‌فرۆشن و بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش داوای بكات، ده‌بێت به شێوه‌ی نهێنی وه‌ری بگرێت و به چه‌ندان جۆری جیاواز حه‌به‌كه‌ی بشارێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرن، شێوازی به‌كارهێنان و چه‌ندان ڕێنوێنیی تریشی بۆ ته‌ندروستی دایكه‌كه تێدایه.