شاومی كه یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا ساڵانه مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی 2018 یش نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه زۆر به جوانی دیزاینی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی شاومی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای شاومی چینی بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Redmi Y2" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله داوه به یه‌كێك له مۆبایله خێراكان و به‌هێزه‌كانی دنیا داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته جێی سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م جۆره مۆبایله.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3080 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 356، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 12 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.99 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 720 به 1440 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 430 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.