پزیشكان له چه‌ندان توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه‌یان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه پێكهاته‌كانی پیاز زۆر به‌سوودن بۆ نه‌هێشتنی ڕووتانه‌وه‌ی قژ و به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ و رزگاركردنی كه‌سه‌كه له كه‌چه‌ڵی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی به‌كارهێنانی پیاز ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌ی كه‌چه‌ڵی و به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه به‌كارهێنانی گیراوه‌ی پیاز زۆر كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت بۆ قژ و به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڤیتامین C و ماده خۆراكییه‌كانی وه‌ك "كالیسیۆم، پۆتاسیۆم، مه‌گنیسیۆم، مه‌نگه‌نیز و فۆسفۆڕ" له‌ناو پیازدا كه به‌ته‌واوه‌تی قژ ڕزگار ده‌كه‌ن له هه‌ڵوه‌رین و كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزیان، بۆیه لێره‌دا باس له شێوازی ئاماده‌كردنی گیراوه‌كه و سووده‌كانی ده‌كه‌ین بۆ قژ:
له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دوو بۆ سێ پیاز بێنه و توێكڵه‌كه‌یان لێ بكه‌وه و به‌جوانی بیانشۆوه دواتر پیازه‌كان بخه‌ره ناو خه‌ڵات "عه‌ساره" لێی گه‌ڕێ با به‌جوانی تێكه‌ڵ بن و ببێت به گیراوه‌یه‌كی زۆر شل، دواتر بیخه‌ره ناو به‌فرگره‌وه "سه‌لاجه‌وه" بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سارد ببێت و بتوانی به‌كاری بێنی، دواتر ئه‌م گیراوه‌یه له‌سه‌رت بده و ماساجی پێ بكه بۆ ماوه‌ی 30 چركه، دواتر لێی گه‌ڕی با ئه‌م گیراوه‌یه به‌سه‌رته‌وه بێ بۆ ماوه‌ی 20 بۆ 30 خوله‌ك، دواتر به شامپۆ و ئاو بیشۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌م كردارانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ئه‌م كاریگه‌رییانه ده‌بێت له‌سه‌ر قژت.
پزیشكان ده‌ڵێن، به به‌كارهێنانی ئه‌م گیراوه‌یه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر وا له سووڕی خوێن ده‌كاته‌وه كه چالاك ببێته‌وه به‌ناو لووله‌كانی خوێنی سه‌ردا و كونیله‌كانی سه‌ر بگه‌شێنه‌وه به‌خوێن و موو له‌ناویاندا زیندوو ببێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م گیراوه‌یه هه‌وكردنه‌كانی سه‌ر ناهێڵێت، بۆیه به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ئه‌م گیراوه‌یه تاڵه‌كانی قژ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر و كه‌سه‌كه له كه‌چه‌ڵی ڕزگار ده‌كات.