ژنێك به ڕێیه‌كی نامرۆڤانه، له‌گه‌ڵ كوڕ و كچه منداڵه‌كه‌یدا، هه‌ستان به سووتانی مێرده‌كه‌ی كه ده‌كاته باوكی منداڵه‌كانی، له‌و كاته‌دا نوستبوو و سووتاندیان تا مرد.
ژنێكی 42 ساڵی میسری له لادێی نگامیش سه‌نته‌ری بسوهاج، دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وتبوو كه مێرده‌كه‌ی ناپاكی به‌رانبه‌ر كردووه و له‌گه‌ڵ ژنێكی تردا پێوه‌ندی سۆزداری هه‌بووه و به پێی شه‌رعیش له خۆی ماره كردووه، به‌ده‌م خه‌وه‌وه ئاگری تێ به‌ردا و تا مرد وازی لێ نه‌هێنا.
وه‌ك له میدیاكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، پیاوه‌كه ته‌مه‌نی 75 ساڵ بووه، به‌م دواییانه ژنێكی تری هێناوه و له خۆی ماره كردووه، كاتێكیش ژنه‌كه‌ی كه ده‌كاته دایكی كچ و كوڕه‌كه‌ی به‌مه‌ی زانی، خێرا له كاتی خه‌ودا هه‌لی بۆ خۆی ڕه‌خساند و ئاگری پێوه نا.
منداڵه‌كان یارمه‌تی دایكیان دا له سووتان و كوشتنی باوكیان، چونكه ئه‌وانیش به هه‌مانشێوه‌ی دایكیان به‌و ناپاكییه‌ی باوكیان خه‌مبار بوون و به مافی خۆیان زانیوه تۆڵه‌ی لێ بكه‌نه‌وه.
پیاوه‌كه تا سووتان كه‌س نه‌چووه به‌لایدا، دوای ئه‌وه‌ی مردووه، ژنه‌كه و منداڵه‌كان چوونه‌ته بنكه و ددانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه، بۆیه نزیكه‌ی چوار ڕۆژی ویست تا دادگایی كران، ئێسته‌ش دادگای میسر خه‌ریكی دانانی سزایه‌كی گونجاوه بۆیان.