مه‌هاباد قه‌ره‌داغى نووسه‌ر و توێژه‌ر له نامه‌یه‌ك داوا له سه‌رۆك بارزانى ده‌كات پاڵپشتى ژنێك بكات بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به سه‌رۆك كۆمارى عێراق.
مه‌هاباد قه‌ره‌داغى نووسه‌ر و توێژه‌ر نامه‌یه‌كى به ناوى "داخوازینامه و پێشنیار" ئاراسته سه‌رۆك بارزانى كردووه و له نامه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتى بوو، ئه‌وا پێى باشه سه‌رۆك بارزانى ژنێك بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات.
مه‌هاباد له نامه‌كه‌ى كه "وشه" كۆپییه‌كى لایه، بۆ ئه‌م پێشنیاره‌ى سێ خاڵى روون كردووه‌ته‌وه یه‌كه‌م له‌وه‌ته‌ى عێراق هه‌یه سه‌ركرده‌كان پیاوان و كولتوورى خێڵه‌كى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته زاڵه، بۆیه وه‌ك مه‌هاباد ده‌ڵێ "به‌م هه‌نگاوه، ئه‌ستۆی ئه‌و سیسته‌مه خێڵه‌كییه ده‌شكێت و هه‌ندێ له به‌های مرۆڤانه بۆ ژن ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له خاڵى دووه‌م مه‌هاباد ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر پیاوانى كوردستان شۆڕشگێر و نه‌به‌رد بوون، ئه‌وا ژنانیش داینه‌مۆى ئه‌و شۆڕشه بوون، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات سه‌رۆك چه‌ندان جار ستایشى ژنانى شۆڕشى كردووه و لێره‌دا مه‌هاباد ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌ی ئێسته‌دا ئێوه ده‌ستپێشخه‌ر بن و ژنێك ببێت به سه‌ركۆماری عێراق، ئه‌وه مێژووی ئێوه به‌و پێشڕه‌وێتی و پیشه‌نگێتییه، ده‌ڕازێته‌وه و ژنانیش باوه‌ڕیان به‌خۆیان پته‌وتر ده‌بێت و ده‌بێته هاندانێكی باش بۆ نه‌وه‌كانی تر و به‌شداری كارایان له كایه‌ی سیاسه‌تدا".
له خاڵى سێیه‌میشدا مه‌هاباد ده‌ڵێ، "سێ خولی سه‌ركۆماری عێراق پشكی كورد بوو، پیاوانی سه‌ركرده تاقی كرانه‌وه و ڕاده‌ی كاریگه‌رییان بۆ هه‌موولایه‌ك روون بووه‌وه، نۆره‌ی ئه‌وه‌یه ژنێكی كورد تاقی بكرێته‌وه".
جیا له‌و پێشنیاره مه‌هاباد قه‌ره‌داغى ژنه كاندێكى براوه‌ى پارتى پێشنیار ده‌كات و ئه‌ویش ڤیان سه‌برییه، مه‌هاباد ده‌ڵێ "یه‌كێك له‌و ژنه كورده سه‌ربه‌رزانه‌ی كه به‌ربژێری براوه‌ی لیستی ١٨٤ بوون، له پۆستی سه‌ركۆماری عێراق دابنێن. بێگومان بن له‌وه‌ی ئه‌و ژنانه هه‌ریه‌كه‌یان شایسته‌یی ئه‌وه‌یان تێدا هه‌یه و بۆ ئه‌و پۆسته ده‌شێن. بۆ نموونه د. ڤیان سه‌بری كه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیشه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رز و ره‌وشتی به‌رزه و له لایه‌ن ده‌نگده‌رانی شاری دهۆكیشه‌وه متمانه‌یه‌كی باشی پێ كراوه".