ئه‌مه‌زۆن بۆ ساڵی 2018 و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی یه‌كێك له هه‌رزانترین و باشترین تابلێته‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
cnet" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له تابلێتێكی كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن بۆ ساڵی 2018 نوێترین تابلێتی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "Fire HD 10" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه ئه‌م تابلێته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌نرخێكی هه‌رزانتر ده‌فرۆشرێت له نرخه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌م تابلێته سه‌رنجی كڕیاران به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م تابلێته‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، تابلیته نوێكه‌ی ئه‌مه‌زۆن پاترییه‌كی 4500 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها تابلیته‌كه خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌گاته 9.7 ئینج، له‌گه‌ڵیدا كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌شت مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 13 مێگاپێكسڵه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ڕامی ئه‌م تابلێته نوێیه‌یه هه‌شت گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 128 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ئه‌مه‌یش ته‌نیا بۆ ماویه‌كی دیاریكراو.