ئەو تاوانبارەی ئەڵمانیا بەدوای دەگەڕا لە هەولێر گیرا

:: AM:10:30:09/06/2018 ‌

حكوومەتی ئەڵمانیا ئاشكرای كرد، گەنجێكی عێراقی كە ژنێكی جووی لە ئەڵمانیا كوشتووە، شەوی ڕابردوو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان گیراوە، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕای گەیاند، سەعات دووی بەرەبەیانی شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزەكانی كوردەوە گیراوە.

تا ئێستە وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا و هێزە تەناهییەكانی هەرێمی كوردستان هیچ وردەكارییەكی تاوانی ئەو گەنجە عێراقییەیان ڕانەگەیاندووە، بەڵام دووپات لەوە كراوەتەوە كە لە ڕووی تەناهییەوە ئەڵمانیا و كوردستان هاوئاهەنگی تەواویان هەیە.

ئەو تاوانبارە عێراقییە ناوی "بەشارە" و تەمەنی 20 ساڵە لە مانگی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری ڕابردوو لە ڕێی هەڵمەتی كۆچكردنی پەنابەران بۆ ئەڵمانیا ئەویش گەیشتووەتە وڵاتەكە، دواتر لە 22ی ئایار/مایۆ لاقەی كچێكی جووی بە ناوی سوزانا فیدلمان كە تەمەنی 14 ساڵ بووە كردووە، لە شارۆكەی فیسبادنی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا.

گەنجەكە لە ئەڵمانیا بۆ ئیستەنبوڵ فڕیوە و دواتر گەیشتووەتە هەولێر، دواتر لەلایەن هێزەكانی تەناهی هەولێر گیراوە، ئەو تاوانەی گەنجە عێراقییەكە شەپۆلێكی توندی ناڕەزایی لە ئەڵمانیا دروست كردووە و چەندان خۆپێشاندان دژی تاوانی لەمجۆرە ئەنجام دراوە، ڕێكخراوە ڕەگەزپەرستەكانیش دەستیان بە دروشمی دەركردنی پەنابەران كردووە.




وشە - باز ئه‌حمه‌د