دزێك هێرشی كرده سه‌ر ماركێتێك له به‌ڕازیل، له‌وێش هه‌وڵی دزینی جانتای ژنێكی دا، به‌ڵام ئه‌و ژنه به شێوه‌یه‌كی ئازایانه و بوێرانه ڕووبه‌ڕووی وه‌ستایه‌وه و چینێكیشی لێ دا.
له كامێراكانی چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه دزێك هێرش ده‌كاته سه‌ر ماركێتێك له یه‌كێك له ناوچه‌كانی به‌ڕازیل، دوای دزینی قاسه‌ی ماركێته‌كه، چه‌ك له‌سه‌ر ژنێكی كڕیار ڕاده‌گرێت و ده‌یه‌وێت پاره و جانتاكه‌ی لێ بدزێت.
به‌ڵام ئه‌م ژنه به‌وپه‌ڕی بوێرییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دزه ده‌بێته‌وه و هه‌تا ده‌توانێت لێی ده‌دا و پێداگیری له له‌ده‌ستدانی پاره و جانتاكه‌ی ده‌كات، كاتێكیش ته‌واو دزه‌كه تووڕه ده‌كات، دزه‌كه كه‌له‌یه‌ك له سه‌ری ژنه‌كه ده‌دات، به‌مه‌ش گێژی ده‌كات و وای لێ ده‌كات توانای هیچی نه‌مێنێت و ده‌ستبه‌رداری جانتاكه‌ی بێت.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش له ته‌واوی میدیاكاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و ئازایه‌تی ئه‌و ژنه له هه‌موو شوێنێك باس كراوه، بووه‌ته جێی شانازیش بۆ ته‌واوی ژنانی وڵاته‌كه‌ی.