ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی وه‌رگرتنى ئه‌و خه‌ڵاته‌وه گوتی، "فیلمی (ئه‌یلان) له فێستیڤاڵى كلات نیساى سینه‌مایى كه له ئیتالیا به‌ڕێوه چوو، خه‌ڵاتى باشترین فیلمى وه‌رگرت".
ئه‌وه‌شی گوت، "له فێستیڤاڵه‌كه‌دا 437 فیلم به‌نوێنه‌رایه‌تى 60 وڵاتى دنیا به‌شدارییان كرد و له‌ناو ئه‌و فیلمانه‌دا فیلمى (ئه‌یلان) خه‌ڵاتى باشترین فیلمى پێ به‌خشرا".
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر گوتی، چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سووریا شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێی تاراوگه ده‌گرنه‌به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ ده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی".
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد رۆژ كاری موزیكی بۆ جێبه‌جێ كردووه، هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
دوایه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵى سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد و چه‌ندان خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری سینه‌مایی و له نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه، له ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.