سبه‌ى له سلێمانى له رێوڕه‌سمێكدا كتێبێك به‌ناوى" سوڵتانى من" بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه بریتییه له شیعره‌كانى مه‌ولانا و له لایه‌ن شاڵاو حه‌بیبه‌ى شاعیر وه‌رگێڕان و شه‌رحى هه‌ندێك له شیعره‌كان كراوه.
سبه‌ى یه‌كشه‌م له شارى سلێمانى، له رێوڕه‌سمێكى تایبه‌ت كتێبى" سوڵتانى من" بڵاو ده‌كرێته‌وه، له دوو توێى ئه‌م كتێبه‌دا نزیكه‌ى 40 شیعرى مه‌ولاناى رۆمى كراوه‌ته كوردى.
شاڵاو حه‌بیبه كه شاعیرێكى گه‌نجه، تا ئێسته كۆمه‌ڵێك دیوانى شیعرى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كارى وه‌رگێڕانى بۆ شیعره‌كانى رۆمى كردووه، جیا شرۆڤه‌ى هه‌ندێك له شیعره‌كانى كردووه.
جگه له تێكسته شیعره‌كه‌یان كتێبه‌كه چه‌ند بابه‌تێكى تر‌ى له باره‌ى مه‌ولانا له‌خۆ گرتووه، به‌مه‌ش كۆى گشتى لاپه‌ڕه‌كانى كتێبه‌كه 260 لاپه‌ڕه‌یه.
شاڵاو حه‌بیبه له لاپهڕهكهى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، "له‌م كتێبه‌دا هه‌م غهزهلهكانم كردوون به‌كوردى و هه‌میش بۆ هه‌ندێكیان شه‌رحم داناوه و وه‌رگێڕاوه".
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن كتێبخانهى یادگار له سلێمانى چاپ كراوه و رێوڕه‌سمى بڵاوكردنهوهكهش هه‌ر له‌م كتێبخانه‌یه ده‌كرێت.