دڕكە مێكوتە یەكێكە لە نەخۆشییە گوازراوەكان، زیاتر لە ڕێی هەواوە بڵاو دەبێتەوە، زۆر بە ئاسانی لە ڕێی كۆكین، یان بەركەتنی كەسی تووشبوو یان پژمین تووشی مرۆڤ دەبێ،لە منداڵدا بە شێوەیكی ئاسانتر چارەسەر دەكرێت، چەندان هۆكار و نیشانەی هەیە، لەگەڵ ڕێیەكانی چارەسەركردنی بە وردی باسی دەكەین.
هۆكاری دروستبوونی:
مێكوتە بەهۆی هەوكردنی ڤایرۆسێكەوەیە بەناوی مێكوتە كەمەر یان VZV. دەتوانرێت ئەم ڤایرۆسە بە ڕێژەیەكی كەم بچێتە لەشەوە بەمەش كار لە شێوازی قورسی مێكوتەكان دەكات، واتە ئەگەر ڤایرۆسەكە دووەمی بێت زیاتر بەشێوەی لیرك یان زیپكەی زۆر بچووك دەردەكەوێ و كۆكین و پژمین دروست دەكات، زیاتر تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە ئەو نەخۆشیەی تووش نەبووە و دەرمانێك نەبووە بۆ چارەسەركردنی .
نیشانەكانی
دڕكە مێكوتە ژمارەیەكی زۆر نیشانەی هەیە، بەپێی توێژینەوەی پزیشكی چەند نیشانەیەكی هەیە وەكو ئازاری ماسوولكە و لەدەستدانی خواردن، هێڵنجدان، سەرەتا بەشێوەی لیرێكی بچووك دەردەكەوێت پاشان بەشێوەی هێشوو بە تەواوی لەش بڵاو دەبێتەوە، زیاتر ڕوومەت، قاچ، سنگ، گەدە، دەگرێتەوە پێست سوور دەكات و هەندێك هەناسەتەنگی دروست دەكات، پێویستە لەم دۆخەدا سەردانی پزیشك بكەن.
چارەسەركردنی دڕكەمێكوتە
گێزەر و مەعدەنووس
ئەم دوو پێكهاتەیە ئەگەر بەشێوەی شۆربا ئامادە بكرێت، زۆر نەخۆشی لەش دا چارەسەر دەكات، چونكە گێزەر و مەعدەنووس دەوڵەمەندن بە دژەئۆكسید و لەش لەمادە زیانبەخشەكان رزگار دەكەن و ژەهر لە لەش دەكەنە دەرەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزا و بەرگری لەش بەهێز دەكات.
چۆنیەتی ئامادەكردنی:
100 گرام گێزەر لەگەڵ 60 گرام گەڵای مەعدەنووس ورد بكە و بیكوڵێنە نزیكەی 2 كووپ یان زیاتر ئاوی تێ بكە، تا نیوەی ئاوەكەی دەبێت بە هەڵم و نەرم دەبێتەوە و دەبێت بە شۆربایەكی خەست، رۆژانە ئەم شۆربایە بخۆرەوە تا هەست بە كەمبوونەوەی دركەمێكوتەكانت دەكەیت، بەمشێوەیە ئەم ڤایرۆسە لە لەشت دەچێتە دەرەوە.