له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی خێزانی ناو ماڵێكی ئوسترالیدا، منداڵێكی پێنج ساڵان له لایه‌ن باوكیه‌وه بریندار كرا و دوای ئازار و خوێن ڕشتنێكی زۆر، گیانی له ده‌ست دا.
له كالینگفۆرد باكوری ڕۆژئاوای شاری سیدنی ئوسترالیا، سه‌عات حه‌وتی به‌یانی خێزانێك چه‌ند ناكۆكییه‌ك و ده‌مه‌بۆڵه‌یه‌ك له نێوانیاندا دروست بوو، بۆیه یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه كه خاوه‌نی منداڵێكی پێنج ساڵان بوو، چه‌قۆی هه‌ڵگرت و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌وانی تر كرد.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیانی به‌ركه‌وت ته‌نیا منداڵه پێنج ساڵانه‌كه‌ی خۆی بوو، كه چه‌قۆیه‌كی له لایه‌ن باوكیه‌وه لێ درا، خوێنێكی زۆر له ته‌واوی جه‌سته‌ی هات.
نه‌نكی منداڵه‌كه به په‌له باوه‌شی پێدا كرد و به‌ره‌و نزیكترین نه‌خۆشخانه به خێرایییه‌كی زۆر ڕۆیشت، به‌ڵام پزیشكه‌كان ئاگاداریان كرده‌وه كه مردن زۆر له خێرایییه‌كه‌ی ئه‌و خێراتر بووه و منداڵه‌كه گیانی له ده‌ست داوه.
له‌به‌ر ئه‌مه باوكی منداڵه‌كه كه پیاوێكی 36 ساڵان بوو، به تاوانی كوشتن گیرا، سزای گرتنی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كرا.