كۆمپانیای " HMD"ی گەشەپێدەری ئامێرەكانی نۆكیا رای دەگەیەنێ كە نەوەی نوێی Nokia 3.1 وNokia 2.1 بە دیزانێكی جیاواز و سیستەمی ئەندرۆید ئۆریۆ"OreoTM Android " كەوتە بازاڕەكان.
هەردوو مۆبایلی Nokia 3.1, Nokia 2.1هاوشێوەی نۆكیا 7 plus و8 Sirocco و Nokia 6.1 لە خێزانی Android Oneن و لەلایەن گووگڵەوە دیزاین كراوە و لە رووی تەناهییەوە پارێزراوە.
سیستەمی Android One بە بەردەوامی نوێترین خزمەتگوزارییەكانی گۆگل وەك Google Assistance وێنەكان ئەبدەیت دەكاتەوە و بە كوالێتی بەرزی نا سنووردار دەیانپارێزێت.
لە هەروەها ئامێری Nokia 2.1 سیستەمی Android Oreo ™ (جۆری Go) لەخۆ دەگرێت كە بۆ ئامێرە زیرەكەكان دیزاین كراوە ئەوانەی بە قەبارەی 1 گێگابایت یان كەمتر كار دەكەن، ئەوەش ئەزموونێكی ئاسان لە ئەندرۆید دەڕەخسێنێت، هەروەها هەڵگرتنی زیاتریش، لەكاتێكدا بڕێكی كەمتر لە داتاكان خەرج دەكات، ئامێرەكانی مۆبایلی ئەو سێ جۆرەش ئامادەكراوە بۆ سیستەمی Android P.
یوهو سارفیكاس، بەرپرسی بەرهەمەكانی كۆمپانیای HMD Global دەڵێ بەدەمەوەچوونی ئارەزوومەندان بۆ بەرهەمەكانی نۆكیا بە سیستەمی Android هانی ئێمەی دا بەردەوامی بەو سیستەمە بدەین، بۆیە خۆشحاڵیین ئامێرە زیرەكەكانی نۆكیا كە دووبارە نوێكراونەتەوە و چەندین خەسڵەتی تێدایە لەسەر ئاستی ئەدا بخەینە بەردەستییان، هەروەها بەردەوامیشن لە دابینكردنی باشترین دیزاین بە باشترین نرخی گونجاو بۆ هەموو هەمووان، لەگەڵ ئەو كوالیتییە بەرزەی كە كڕیارانمان چاوەڕوانی دەكەن.
هەروەها گوتی،"لەرێگەی ئەم كۆمەڵە نوێیەوە شاشەی گەورەتر و ئەدای باشتر دەڕەخسێنین، كڕیاران بە پارەیەكی كەم دەبنە خاوەنی مۆبایلێكی دیزاینكراوی جیاواز و بە سیستەمێكی پاڵپشتیكراو بە گرنگیدان بە وردەكارییەكانەوە، بۆیە بودجە هەرچەنێك بێت نۆكیا مۆبایلێكی زیرەك دەڕەخسێنێت كە بۆ هەمووان گونجاو بێت".
هاوكات پاتریم حەرب، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای HMD Global لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران دەڵێ شانازی دەكەین بە خستنەڕووی كۆمەڵەیەكی نوێ لەمۆبایلی زیرەكی نۆكیا بە نرخێكی پلان بۆ داڕێژراو كە بتوانێ ركابەری بكات.
گوتی "ئێستە Nokia 3.1 لە بازاڕەكانی عێراق بەردەستە و بڕیارە لەمانگی ئابی داهاتووش Nokia 2.1 بگاتە بازاڕەكان".
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری بەشی هاوبەشییەكانی ئەندرۆید Android لە گۆگل Google دەڵێت"كۆمپانیای HMD ی جیهانی رۆڵێكی پێشگەنگ دەگێڕێت لە خستنەڕووی مۆبایلی Nokia 2.1 بە سیستەمی Android Oreo™ لەجۆری "Go" كار دەكات، هەروەها هاتنە پاڵی خێزانی دوو مۆبایلی تر بۆ Android One، گوگڵ وHMD هەوڵیان داوە نوێترین پێشخستنەكانی خۆیان لەجیهانی پرۆگرامە ئەلیكترۆنییەكان و ئەزموونیان لەئامێرە كوالیتی بەرزەكان بەكاربێنن لە دروستكردنی Nokia 3 و Nokia 2".
دیارترین تایبەتمەندی Nokia3.1، شاشەی قەبارەی 5.2 بۆسەیە و چەماوەییە لە شوشەی جۆری Corning® Gorilla® Glass دروستكراوە كە دەیپارێزێت لە تێكچوون و یارمەتیشی دەدات هەمیشە جوان دەربكەوێت.
Nokia3.1 لەسەر MediaTek 6750 كاردەكات، كە بریتییە لە كۆمەڵێك توێژی خاوێن كە رێژەی 50% تواناكەی زیاد دەكات. كامێرای سەرەكی 13 مێگاپێكسڵە و بە رەنگەكانی سپی كڕۆمی، مسی رەش و شین بەردەستن بەهەردوو بژاردەی هەڵگرتن میمۆری 2 گێگابایت/ 16 گێگابایت، 3 گێگابایت/ 32 گێگابایت، بە نرخی 140 یۆڕۆیە كە دەكاتە 195 هەزار دیناری عێراقی.
هەرچی ئامێری Nokia 2.1، خاوەنی تایبەتمەندییەكی بەهێزی پیلە، كە پیلەكەی بۆ ماوەی دوو رۆژ بە بەردەوامی كار دەكات، هێشتا نرخەكەی دیاری نەكراوە.
شاشەكەی 5.5 بۆسەیە بەمەش چێژی زیاتر لە فیلمە ڤیدیۆییەكان بە كوالێتی زیاتر وەردەگریت لەگەڵ بوونی سەماعەیەكی دەرەكی جۆری ستریۆ كە تەكنەلۆژیای D3ی هەیە.
دیزاینی Nokia 2.1 لە جۆری Nordic بە هێڵە كانزاییەكانی كوالیتی و جوانییەكی چاوەڕوانكراو دەدتە ئامێرەكە و هێزی زیاتری پێ دەبەخشێت لە دژی رووشان، خاوەنی كامێرایەكی 8 مێگاپێكسڵە لە رووی پێشەوە و لە رووی پشتەوەش 5 مێگاپێكسڵ.
Nokia 2.1، لە سەرەتای مانگی ئابی داهاتوو لە عێراق بە رەنگەكانی شین و زیوی و سلڤەر دەكەوێتە بەردەست.
سەرچاوە/
ئێچ ئێم دی