به‌شه‌كی زۆری ژنان شه‌رمنییه‌كه‌یان له ڕاده‌به‌ده‌ره، به‌تایبه‌ت كاتێك كه‌سێكی بێگانه ده‌بینن و ڕووبه‌ڕووی بارودۆخی نامۆ ده‌بنه‌وه، به‌رده‌وام هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن و حه‌ز ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ری ئه‌و شه‌رمنییه‌یان بكه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی تۆش كه‌سێكی كراوه، زۆرزان بیت و زیاد له پێویست شه‌رم نه‌كه‌یت، ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه:
_ به‌شداری ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان بكه: بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆت بناسیت پێویسته له‌گه‌ڵ كه‌سی نامۆ قسه بكه‌یت و له‌گه‌ڵیان بجووڵێیته‌وه، به‌مه‌ش شه‌رمت ده‌شكێ و كه‌سایه‌تیت پێی به‌هێز ده‌بێت.
_ له‌و كه‌سانه مه‌ترسه كه بڕیارت له‌سه‌ر ده‌ده‌ن: خۆت به قسه‌ی خه‌ڵك و بڕیاره‌كانیانه‌وه مه‌به‌سته‌وه، چونكه مه‌رج نییه تۆ بتوانی به دڵی هه‌موو كه‌س بیت، ئه‌مه‌ش مانای وایه قسه‌ت هه‌ر له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاگادار به و هه‌ندێك جار گوێ له قسه‌كانیان بگره، چونكه هه‌موو قسه له‌سه‌ر كردنێكت مه‌رج نییه خراپه بێت بۆ تۆ.
_ ڕێ بده جوانییه‌كه‌ت ببینن: هه‌موو ژنێك جوانه و له چاو خۆیدا تاكه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ڕه‌فتار و سیفه‌تی نامۆ ناشیرینیان ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ بده به شه‌رمنییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر خۆت ناشیرین نه‌كه‌یت و هیچ له جوانییه‌كه‌ت كه‌م نه‌كه‌یته‌وه.
_ هاوڕێی تازه بناسه: ئاسان نییه ژنی شه‌رمن هاوڕێیه‌تی تازه وه‌رگرێت و بیانناسێت، به‌ڵام چه‌ند جارێك هه‌وڵی بۆ بده و قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی جیاواز بكه، وات لێ دێت فێری گفتوگۆ بیت و شه‌رمی له ڕاده‌به‌ده‌رت نه‌مێنێت.