ڤیدیۆ.. بزانە لە رووسیا چۆن پێشوازی لە رۆناڵدۆ و هەڵبژاردەی پورتوگال كرا

:: AM:11:30:10/06/2018 ‌

دوێنێ شەموو شاندی هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ بەشداریكردن لە یارییەكانی مۆندیال گەیشتە رووسیا كە بڕیارە پێنجشەمی داهاتوو دەست پێ بكات.

شاندەكەی هەڵبژاردەی پورتوگال لە فڕۆكەخانەی جۆكۆفسكی لە دەورووبەری شاری مۆسكۆی پایتەخت دابەزین و لەوێ پێشوازییەكی تایبەتیان لێ كرا.

لە بەشێكی رێوڕەسمی پێشوازییەكەدا ئافرەتێكی گەنجی رووسی لە شاندەكە نزیك دەبێتەوە و وەك نەریتێك لە بەخێرهاتنی مێوان و نمەككردن نان و خوێی بەخشی بە شاندەكەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یەكەم كەسیش كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەكە نمەكەكەی كرد.

جێی باسە هەڵبژاردەی پورتوگال لە مۆندیالی 2018ی رووسیا لە كۆمەڵەی دووەم لەتەك هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا، ئێران و مەغریب یاری دەكات.

ڤیدیۆ.. بەشێك لە رێوڕەسمی مێونداریكردنەكە



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م