چیچان به یه‌كێك له جوانترین ناوچه‌كانی گه‌شتیاری داده‌نرێت، خه‌ڵكه‌كه‌ی به كه‌سایه‌تی و جوانییه‌كی ئه‌فسوناوی ناسراون و ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌شێكی زۆری گه‌نجان ساڵانه ڕووی تێ بكه‌ن و حه‌ز به سه‌ردانكردنی ناوچه‌كه بكه‌ن.
ساڵانه خه‌ڵكانێكی زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن به‌ره‌و چیچان بڕۆن و سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی بكه‌ن، لێره‌دا باس له‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بیت و بته‌وێت گه‌شت بكه‌یت.
_ چۆن گه‌شت ده‌كه‌یت بۆ چیچان؟
ئه‌گه‌ر له ڕێی فڕۆكه‌وه ده‌ته‌وێت گه‌شتێك بۆ چیچان بكه‌یت، ده‌بێت به ڕێی مۆسكۆ_ كراسنۆدا بڕۆیت، له‌وێشه‌وه چه‌ندان ڕێی هاتوچۆ وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ر، تاكسی و فڕۆكه هه‌یه كه ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و شاری گرونی چیچان بتبات، كه دوورییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 700 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
_ خه‌ڵكه‌كه‌ی چۆنن؟
خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كه‌سانی باشن، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك تووڕه‌ن، ئاینی ئیسلامیان زۆر به ڕژدی وه‌رگرتووه و زۆر گرنگه به‌لایانه‌وه كه كچه‌كانیان له‌چك بكه‌ن و باڵاپۆش بن، له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه كچ به هیچ جۆرێك به كوڕی بێگانه ناده‌ن.
پیاوه‌كانیان به‌هێزن و ڕێز له هه‌موو كه‌س ده‌گرن، میوان لای ئه‌وان پیرۆزه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی ده‌كه‌ن، ڕێزی خوشك له ژنه‌كان ده‌گرن و به جوانی خزمه‌تی پیاوه‌كانیان ده‌كه‌ن، خۆشی ده‌خه‌نه سه‌ر لێوی یه‌كتر، به گشتی هه‌موو خه‌ڵكه‌كانی ئه‌وێ له ڕووی كه‌سایه‌تی و جه‌سته‌یییه‌وه به‌هێزن و باڵایان به‌رزه.
_ باری دارایی‌یان چۆنه؟
وه‌ك وڵاته عه‌ره‌بییه ساده‌كان، ژیانێكی مامناوه‌ند و تاراده‌یه‌ك هه‌ژار به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له شاره‌كانی چیچان ئاستی هه‌ژارییان زۆره و به هاوكاری شاره‌كانی تر ده‌ژین.
چیچان وڵاتێكی سه‌ر به ڕووسیایه، ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای ئارجون، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1708 له لایه‌ن رووسییه كۆنه‌كانه‌وه ئه‌و ناوه‌ی لێ نراوه، ئه‌مه‌ش له ناوی چنچن وه‌رگیراوه كه لادێیه‌كی بچوك بووه و ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری گرونی.
به وردی چیچان ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌وقاز، به درێژیی 60 میل له ڕۆژئاوای ده‌ریای ڕه‌ش و ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای قه‌زوین دووره، ڕووبه‌ره‌كه‌ی له 17 هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه پێك دێت، وه‌ك ئاشكرایشه پێشتر له‌وه‌ش گه‌وره‌تر بوو، به‌ڵام له لایه‌ن ڕووسیاوه پارچه كرا و به‌سه‌ر جۆرجیا، داغستان و ئوسیتادا دابه‌ش كرا، هه‌رچه‌نده ئێسته ڕووبه‌ره‌كه‌ی بچووك بووه‌ته‌وه، به‌ڵام گرنگییه‌كی زۆری هه‌ر له‌ناو ڕووسیادا هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی لایه‌نه ئابووری و ستراتیجییه تایبه‌تییه‌كه‌یه‌وه‌یه‌تی.
دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س ده‌بن، له‌سه‌ر ڕێبازی ئیسلامی ده‌ڕۆن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌سه‌ر مه‌زه‌وی شافیعی و هه‌ندێكیشیان سۆفیگه‌رین، زۆر به وردی و ڕێكی بنه‌ماكانی ئیسلام پێڕه‌و ده‌كه‌ن و ناویان به مسوڵمان ده‌ركردووه، له شاری گرونی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مزگه‌وته‌كانی لێیه كه له ئه‌وروپادا ناسراوه، له به‌رانبه‌ریشدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كریستیانی تێدا ده‌ژی.
زمانی فه‌رمی لای ئه‌وان زمانی چیچانییه و بۆ سه‌رده‌می چاخی به‌ردین ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانی ڕووسی به‌كار ده‌هێنن و شاره‌زایییه‌كی باشیان لێی هه‌یه.