دوای كۆنسێرته جیهانییه‌كه‌ی شه‌كیرا كه به "El Dorado" ناسراوه و حه‌وت مانگی خایاند، شه‌كیرا بڕیاری دا واز له گۆرانیگوتن بهێنێت و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا كرد.
شه‌كیرا گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی كۆڵۆمبی بۆ ماڵپه‌ڕی "
BBC" چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه له‌سه‌ر هۆكاری وازهێنانی له گۆرانیگوتن و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه حه‌وت مانگ له كۆنسێرته جیهانییه‌كه‌م به‌شێوازێكی به‌رده‌وام گۆرانیم گوت، تێكچوونێك و كێشه‌یه‌ك له ده‌نگم دروست بوو ئه‌مه‌ش وای كرد نه‌توانم به شێوازی كۆن گۆرانی بڵێم، بۆیه له‌وانه‌یه ئه‌مه كۆتا بێت بۆ ژیانی هونه‌ری گۆرانیگوتنم.
هه‌روه‌ها پزیشكه تایبه‌تییه‌كه‌ی شه‌كیرا ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی شه‌كیرا ته‌مه‌نی زیاتر له 40 ساڵه، ئه‌مه كێشه له له‌رینه‌وه‌ی "تۆنی" ده‌نگی دروست ده‌كات و ئه‌م گۆرانیگوتنه‌شی بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ به به‌رده‌وامی وایكردووه نه‌توانێت به‌م شێوازه‌ی كۆن گۆرانی بڵێت، بۆیه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه پێویسته شه‌كیرا پشوو بدات و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گۆرانی نه‌ڵێته‌وه.
شه‌كیرا ئیزابێل موباره‌ك ریپۆل له 2ی شوباتی 1977 له كۆڵۆمبیا له دایك بووه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك لبنانییه، شاكیرا یه‌كێكه له گۆرایبێژه به‌ناوبانگه‌كانی پۆپ و ڕۆك كه گۆرانییه‌كانی به ملیاران سه‌یركه‌ری هه‌یه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب، هاوكات سه‌ماكه‌ریشه، له ساڵی 1990 ده‌ستی به‌كاره هونه‌رییه‌كانی كردووه.