كیا ئۆتۆمبێلێكی نوێی به‌ دیزاینێكی خه‌یاڵی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌


كیا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز خاوه‌ن دیزاینی ناوازه‌ بۆ ساڵی 2018 یش نوێترین ئۆتۆمبێلی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌ دیزاینه‌كای سه‌رسامت ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵیك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین ئۆتۆمبێلی كیا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای كیا له‌ ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Stinger" ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه‌ دروست كردووه‌ و خستوویه‌ته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه‌ دیزاین كردووه‌ و هێزێكی زۆری بۆ داناوه‌، بۆیه‌ بووه‌ته‌ جێگای سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله‌كانی كیا.

كۆمپانیاكه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه‌ چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ دروست كراوه‌ و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌گاته‌ هێزی 260 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.3 لیترییه‌ و شه‌ش پستۆنه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌ویه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن حه‌وت گێره‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌یشی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 31 هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:08:50:10/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 5474 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌