كۆمپانیای دێڵ له نوێترین به‌رهه‌میدا لاپتۆپێكی گه‌یمه‌ر دروستكرد كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دیزاینی بۆ كردووه و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رسووڕهێنه‌ری بۆ داناوه كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی گه‌یمینگ.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
product" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین لاپتۆپی كۆمپانیای دێڵ ده‌كات كه بۆ هه‌وادارانی گه‌یمینگ دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای دێڵ بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 نوێترین لاپتۆپی گه‌یمه‌ری به‌ناوه‌ی "Dell G5 15" ه‌وه دروستكرد و خسته‌یه بازاڕه‌كانی دنیاوه، وه‌ك كۆمپانیاكه باس له‌و به‌رهه‌مه ده‌كات ئه‌م لاپتۆپه به شێوازێكی زۆر ناوازه دیزاین كراوه و هێزێكی زۆری بۆ دانراوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ببێته جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی گه‌یمینگ.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی روونكردوه‌ته‌وه كه ئه‌م لاپتۆپه گه‌یمه‌ره ڕامی 16 گێگابایت بۆ 64 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 128 بۆ 512 گێگابایت و شاشه‌كه‌ی 15.6 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 1920 پیكسڵ و به كۆڕای پێنج و حه‌وت كار ده‌كات، جگه له‌وه‌یش كێشێكی سووكی هه‌یه كه ده‌گاته 2.3 كیلۆگرام و به دیزاینێكی ته‌نك دروست كراوه و پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی ده‌توانێت هه‌موو یارییه جیهانییه‌كانی ئیشپێ بكات.
جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه ده‌رباره‌ی نرخی ئه‌م لاپتۆپه گه‌یمه‌ره‌كه ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه و دیزاینێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 99 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.