مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند و سبەی دووشەم 11ی حوزەیران مووچەی چەندان دەزگای حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی دووشەم11/6/2018 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

 _وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
- دیوانی چاودێری دارایی.
-  دەستەی مافی مرۆڤ.
-  دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
-  دەستەی ژینگە.
-  دەستەی وەبەرهێنان.
-  دەستەی دەسپاكی
-  كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم.
-  دەزگای مین.

هاوكات لە ڕۆژانی دواتر وەزارەتەكانی تری حكوومەت مووچەكانیان وەردەگرن، جگە لە خانەنشینان و پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ كە تا ئێستا وادەی دابەشكردنی مووچەی ئەوان دیار نییە.

ئەمە دەبێتە سێیەم مانگ كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی كەم كردووەتەوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوویش ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندبوو، ئەگەر پڕۆژەی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكرێت، دەتوانرێت بە تەواوی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە بەكۆتا بێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:10:02:10/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 10908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌