له ماوه‌ى 24 سه‌عاتی ڕابردوودا له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین سێ هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ست داوه، له قه‌زاى سه‌ید سادقیش هاووڵاتییه‌ك گیانى له‌ده‌ست دا، سێ له‌و هاووڵاتییانه‌ش به‌هۆى كاره‌باوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سامانه سرووشتییه‌كانیش ده‌ڵێت: له حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆى كاره‌باوه كه‌سوكارى ده‌توانێت سكاڵاى یاسایى تۆمار بكات.
كاره‌با، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كێشه‌یه‌كى چاره‌سه‌رنه‌كراوى چه‌ندان ساڵه‌یه و هه‌موو وه‌رزێكى هاوین و زستان نیگه‌رانى دروست ده‌كات، ئێسته بووه‌ته مۆته‌كه‌ى هاووڵاتییان و ساڵانه چه‌ندان كه‌س به‌هۆى كاره‌باوه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له ماوه‌ى 24 سه‌عاتدا، سێ كه‌س به كاره‌با گیانیان له‌ده‌ست داوه.
شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كاتێك كێشه له هه‌ر یه‌كێك سێكته‌ره‌كانى كاره‌با دروست ده‌بێت، زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م هاوڵاتیه له هه‌ر لایه‌كه‌وه سه‌یر بكرێت.
زیاتر گوتی: به‌داخه‌وه ئێسته به‌هۆى خراپى دۆخى كاره‌با، وێرٍاى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندن، له لایه‌كى تریشه‌وه گرفتى بۆ هاوڵاتیان دروستكردووه، ئه‌ویش له به‌كارهێنانى ئامێره‌كان و خراپبونیان، هه‌روه‌ها، هه‌ندێكجاریش ڕووداوى گیانیان له‌ده‌ستدا".
كاتێك هاووڵاتییه‌ك ده‌بینێ دۆخى كاره‌با باش نییه، كێشه‌ى كاره‌با له ماڵه‌كه‌ى هه‌یه، به فرسه‌تى ده‌زانێ چاكى بكات، له‌و حاڵه‌ته‌دا كاره‌با دێته‌وه و ئه‌و كه‌سه به‌ر ته‌زوى كاره‌با ده‌كه‌وێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌وه‌شى گوت: به‌پێى ستاندارى جیهانى كاتێك هاووڵاتییه‌ك به‌هۆى كاره‌باوه گیان له‌ده‌ست ده‌دات، كه‌سوكاره‌كه‌ى له ڕووى یاساوه ده‌توانێت سكاڵا له‌سه‌ر لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م تۆماربكات و داواى مافى خۆى بكات.
نه‌قیب سائیب سه‌لام، گوته‌بێژى یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ كاروبارى قه‌زاو ناحییه‌كانى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: هاووڵاتیه‌كى دانیشتوى سه‌ی دسادق له كاتى ڕاكێشانى هێڵى كاره‌با، كاره‌با گرتویه‌تى و گیانى له ده‌ستداوه.
زیاتر گوتی: ئه‌و هاووڵاتییه ناوى "ت،ع"، ته‌مه‌نى 33 ساڵه و خێزانداره، ته‌رمه‌كه‌شى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادكراوه له سلێمانى".
لای خۆیه‌وه، كاروان مه‌حمود گوته‌بێژى پۆلیسى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ى 24 سه‌عاتی ڕابردوودا، سێ هاوڵاتى له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین گیانیان له‌ده‌ست داوه كه به‌هۆى ته‌زوى كاره‌باوه هاووڵاتییه‌ك به ناوى "خ، خ" ته‌مه‌نى 33 ساڵ پیشه‌ى پۆلیسى گومرگه، كاره‌با گرتوویه‌تى گیانى له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها هاووڵاتیه‌كى تر به ناوى "جه‌مال" به ڕه‌گه‌ز ئێرانییه، ئه‌ویش له كارگه‌ى به‌فر، كاره‌با گرتویه‌تى و گیانى له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌شی گوت: هاووڵاتیه‌كى تر به ناوى "ه،س" له گه‌ڵ خاڵى چوه‌ته شاخ و دواتر گیانى له ده‌ستداوه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له هه‌ر سێ ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێكردووه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى