له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ جه‌عفه‌ر ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان رای گه‌یاند، "هه‌موو لایه‌ك به حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه په‌رۆشى نه‌مانى سیسته‌مى پاشكه‌وتن، بۆیه له دانیشتنى سبه‌ى ده‌بێت واده‌ى نه‌مانى پاشكه‌وت دیار بكرێت".
ئه‌مڕۆ جه‌عفه‌ر ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌نووسان له ته‌لارى په‌رله‌مان له‌باره‌ى پێشڤه‌چوونى پرۆژه یاساى چاكسازى گوتى، "ناتوانم بڵێم كۆده‌نگى ته‌واو له‌سه‌ر یاساكه هه‌یه، به‌ڵام به‌ره‌وپێشچوون هه‌یه".
جه‌عفه‌ر ئیمینكى باسى له‌وه كرد پڕۆژه‌كه خۆى له سه‌ره‌تاوه جێى ناكۆكى بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه په‌سه‌ندكردنى داوا بكه‌وێت و گوتی، "هه‌ڵه‌ى ئێمه‌ى په‌رله‌مانتارانى تێدا بوو، چونكه هه‌ستیارى خه‌ڵكمان له به‌رانبه‌ر پڕۆژه‌كه له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو، هه‌روه‌ها موزایه‌ده‌ى سیاسى وایكرد یاساكه دوا بكه‌وێت".
له‌باره‌ى دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له باره‌ى پڕۆژه یاساى چاكسازییه‌وه، جه‌عفه‌رى ئیمینكى گوتى، "هه‌موو لایه‌نێك په‌رۆشى ئه‌وه‌ن چاكسازى نه‌مێنێت، بۆیه ده‌بێت سبه‌ى له دانیشتنه‌كه ده‌بێت واده‌ى نه‌مانى پاشكه‌وت دیار بكرێت".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ره‌خنه‌ى له ده‌ستكارییه‌كانى پڕۆژه چاكسازییه‌كه گرتووه، ئیمینكى گوتى، "نا حكوومه‌ت ره‌خنه‌ى نه‌بووه، به‌ڵام ده‌سكارییه‌كانى په‌رله‌مانتاران گه‌یشتبووه ئاستێك كه خه‌ریك بوو ده‌بوو به یاسایه‌كى تر، كه ئه‌مه‌ش له رووى یاساوه رێى پێ نادرێت، به‌ڵكو ده‌بێت به یاسا هاوئاهه‌نگى نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان رێك بخرێت".