هەمووان دەربارەی خۆراكی تفت زانیاریمان هەیە، بەڵام نازانین ئەم خۆراكە تفتانە چ سوودێكیان هەیە بۆ تەندروستیمان، بۆ ئەوەی خانەكانی لەشمان بەشێوەیەكی گونجاو كارەكانی ئەنجام بدات پێویستی بە هاوسەنگی لە نێوان ترشی و تفتی هەیە، ئەگەر ترشی لەش زیاتر بێ، تووشی كێشە دەبن، بۆ كەمكردنەوەی ئاستی ترشی لە لەش و هاوسەنگ كردنی تفتی پێویستە ئەو خۆراكانەی خوارەوە بخۆن.
سەر سووڕان، سەرئێشەی زۆر، شەكەتی، كەمبوونەوەی وزەی لەش، پێشهاتی هەرسی، زیپكە، ئازاری جومگە، خەمۆكی و دڵەراوكێ، سەرمای زۆر.
ئوگەر بتەوێت تفتی لەشت هاوسەنگ بكەیت، پێویستە ئەم خۆراكانە بخۆیت:
یەكەم: كەلەرم، سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، ڕێ لە شێرپەنجە دەگرێت، تفتی لەش زیاد دەكات، سیستەمی هەرسی باشتر دەكات.
دووەم: كێوی، كێوی لەش بە شێداری دەهێڵێتەوە، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی دژەئۆكسید و ڤیتامین و كانزایە و بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، كە یارمەتی باشتركردنی هەرس دەدەن.
سێیەم: كەرەووز، بە كەرەووز لەش لە ژەهر پاك دەبێتەوە، دژە بەكتریایە و ئاستی وزە باشتر دەكات و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات.
چوارەم: كوزەڵە، دەوڵەمەندە بە زۆرپێكهاتەی خۆراكی وەكو كالیسیۆم و ئاسن، ڕێ لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەگرێت، نیشانەكانی هەوكردنە جومگەیییەكان كەم دەكاتەوە و گرفتەكانی هەرس چارەسەر دەكات.
پێنجەم: گێزەر، بینایی باشتر دەكات و ڕێ لە شێرپەنجە دەگرێت، ترشێتی لەش كەم دەكاتەوە و تەندروستی پێست باشتر دەكات.
شەشەم: كاڵەك، میوەیەكی زۆر بەچێژە، ترشێتی لەش كەم دەكاتەوە و خرۆكە سپییەكانی لەش زیاد دەكات، بەرگری بەهێز دەكات، برێكی زۆر لە ڤیتامین B و بێتاكارۆتینی بە لەش دەبەخشێت.