ئه‌مڕۆ دووشه‌م بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا گه‌رموگوڕی تێكه‌وت و پشكه‌كانیش به‌رز بوونه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی G7ی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا گرژی تێكه‌وت.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له كۆمه‌ڵه‌یG7 و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا، مه‌ترسی كه‌وتنه‌وه‌ی جه‌نگی ئابووری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا زیاتر گه‌رم بوون، هاوكات كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی حكوومه‌تی ئیتالیا له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی یۆرۆ بۆ بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتان، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر زیادبوونی پشكی بازاڕه‌كان دانا.
نه‌یل میلۆر شاره‌زا له ستراتیجیی بازاڕه‌كانی دراو ڕای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی بازرگانی جیهانی ئه‌رێنی نین و مه‌ترسییه‌كان له زیادبووندان، به‌ڵام وه‌به‌رهێنه‌ران داوا له هه‌ردوو بانكی ناوه‌ندی و بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن،به ئاگادارییه‌وه كار له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن و سیاسه‌ته‌كانیان به وردی دابڕێژن.
دوای ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رز بووه‌وه و پشكه‌كان دابه‌زین وه‌ك كاردانه‌وه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی كێشه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌یG7، دوای ئه‌وه بازاڕه‌كان زیانه‌كانیان پڕ كرده‌وه و دووباره گه‌رموگوڕی كه‌وته بازاڕه‌كان و پشكه‌كانیش به‌رز بوونه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر گۆرانكارییه‌ك له سیاسه‌تی وڵاتان ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له بازرگانییه ئابوورییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ.