هاووڵاتییه‌ك شووتی كڕیوه، له ماڵه‌وه دوای خواردنی به‌شێك له شووتییه‌كه، بۆی ده‌ركه‌وتووه كه توێكڵی شووتییه‌كه سروشتی نییه و وه‌ك نایلۆنه، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌ست لێدانێكدا چینێكی لێ ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و میوه ئاودارهكاندا، چه‌ندان جۆره میوه‌ی كرماوی و به‌سه‌رچوو له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌فرۆشرێن و هاووڵاتییانی پێ فریو ده‌ده‌ن.
دوای ڤیدیۆی گێلاس و قۆخه كرماوییهكان، چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه، پیاوێك ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر شووتییه‌كی ناو بازاڕه‌كانی كوردستان ده‌دات، كاتێك لێی ورد بووه‌ته‌وه بینیویه‌تی توێكڵه‌كه‌ی نایلۆنه.
ئه‌و پیاوه داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له‌م وه‌رزه‌دا ئاگاداری كڕینی میوه‌كانیان بن، یان زۆر به باشی ئاگاداری كوالێتی خواردنه‌كان بن كه ده‌یهێننه‌وه ماڵه‌وه، وه‌ك چۆن خۆی به بێ ئاگایی ئه‌و شووتییه‌ی كڕیوه و له ماڵه‌وه بۆی ده‌ركه‌وتووه توێكڵه‌كه‌ی شتێكی سه‌یره و خێرا لێ ده‌بێته‌وه كه وه‌ك نایلۆن وایه.
ڤیدیۆكه هی ئه‌م مانگی ڕهمهزانهیه و هاووڵاتییه‌كه له‌سه‌ر خوانی به‌ربانگ بۆی ده‌ركه‌وتووه كه شووتییه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه بووه، به‌ڵام دیار نییه زیانی چه‌نده به ته‌ندروستییان گه‌یاندووه ئه‌گه‌ر خواردبێتیان.