دروستكردنى تاسه‌ى نایاسایی له شارۆكه‌ى سۆران، به‌جۆرێك رووى له زیادبوون كردوه شوفێران به مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى ده‌زانن و پێییان وایه دیارده‌یه‌كى ناشرینى شارۆكهكهیانه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى سۆرانیش، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: هه‌بوونى رێژه‌یه‌كى زۆرى ئۆتۆمبێلى بێ تابلۆى سۆران و رۆیشتن و سوڕانه‌وه‌یان به شێوازێكى نایاسایی و ناڕێك و نه‌بوونى هیچ ڕێنماییه‌كی پێویست، هۆكارێكه بۆ دروستكردنى تاسه‌ى نایاسایی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.
قائیمقامى سۆرانیش ده‌ڵێت: خه‌لك به خۆى دروستى ده‌كات و پرس به ئێمه ناكات، هه‌رچه‌نده كارێكى نه‌شیاوه و سیماى شارى ناشرین كردوه به‌ڵام شوفێرانیش هاوكار نین، به‌و پێه‌ی چه‌ندین جار تاسه‌مان له شوێنه‌كان خراپ كردوه كه‌چى پاش خراپ كردن و هه‌ڵگرتنى تاسه به‌هۆى تیژ لێ خوڕینى شوفێره‌كان رووداوى نه‌خوازرا و له‌و شوێنه دروست بووه و بۆته هۆى قوربانى و گیان له‌ده‌ستدانى خه‌لك.
هیوا ساڵح شوفێرى تاكسیه كارى گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتییان ده‌كات له شارۆكه‌ى سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند: له سنوورى شارۆكه‌ى سۆران سه‌دان تاسه‌ى نایاسایی دروست كراوه به‌ڕاستى بێزار بووین له دروستكردنى ئه‌و تاسانه، رۆژانه خه‌لك به حه‌ز و ئاره‌زووى خۆی تاسه‌ى كۆنكرێتى نایاسایی دروست ده‌كات كه سیمایه‌كى زۆر ناشرینیشى به سۆران به خشیهوه، هیچ شوێنێك وه‌كو سۆران تاسه‌ى لێ دورست نه‌كراوه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به كه‌مته‌رخه‌مى به‌رپرس و لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان هه‌یه .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه، له سنووری هه‌ر چوار شارۆكه‌ى سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندز و چۆمان هه‌زاران ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ له سه‌نته‌ری شارۆكه‌كان بوونیان هه‌یه و به ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی شارۆكه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر دابگرێت.
ئه‌و هاووڵاتییه زیاتر گوتی: ئه‌گه‌ر سه‌یرى رێگه‌ى نێوان بادلیان-شاره‌دێى دیانا له سۆران بكه‌ین كه رێگه‌یه‌كى سه‌ره‌كی هاووڵاتییانه له ماوه‌ى كه‌متر یه‌ك كم ده‌یان تاسه‌ى زۆر گه‌وره ده‌بینرێت!، كه له‌و رێگه‌یه پێویستى به دورست كردنى تاسه هه‌ر نییه، بۆیه له كاتى بار كردنى سه‌رنشین و گواستنه‌وه‌یان لهوتاسانه ژێره‌وه‌ى ئۆتۆمبیله‌كانمان به زه‌وى ده‌كه‌وێ و تاسه‌كان زۆر جار هۆكار بوونه له خراپ بوونى ئۆتۆمبیله‌كانمان و له كارى خۆشمان بێزار بووینه، داوا له قائیمقامیه‌ت و شاره‌وانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان ده‌كه‌ین هه‌لمه‌تى هه‌ڵگرتنى تاسه نایاسایه‌كان ده‌ست پێ بكات و له به‌رامبه‌ریشدا له‌و شوێنه‌ى پێویسته تاسه‌ى ئاسایی و یاسایی دروست بكات.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌كیم تێلى سه‌رۆكى شاره‌وانى سۆران به وه‌كاله‌ت به "وشه"ى گوت: زۆر راسته له سۆران تا سهى نایاساى زۆر بووه رۆژانه خه‌لك به ئاره‌زووى خۆیان تاسه درووست ده‌كه‌ن، دروستكردنى ئه‌و تاسانه به‌شێكییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونى ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌ى كه بێ تابلۆن و تابلۆى هیچ له شاره‌كانى عێراق و كوردستانییان پێوه نییه له سۆران به ئازادى ده‌سووڕێنه‌وه هیچ ئیجرائاتێكییان ناكرێت، شه‌وانه له كۆڵان و شه‌قامه‌كان دوور له رێنمایهكانى هاتوچۆ و به شێوازێكى له رادهبهرده تیژ لێ ده‌خوڕن ده‌سووڕێنه‌وه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى نیگه‌رانى خه‌لك بۆیه تاسه دروست ده‌كرێت.
سه‌رۆكى شاره‌وانى سۆران زیاتر گوتى: هه‌رچه‌نده له زۆر شوێن له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ته‌جاوزات تاسه‌كان هه‌ڵگیراون، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته پێویستى به به‌رنامه‌یه‌كى ته‌واو هه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سۆران له به‌رنامه‌ماندایه له ماوه‌یه‌كى نزیك ئه‌و شوێنانه‌ى تاسه‌ى پلاستیكى یاسایی دابین بكه‌ین و دواتر تاسه نایاساییه‌كان تێك ده‌ده‌ین .
ئیحسان چه‌له‌بی گووته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، له ده‌ڤه‌رى سۆران نزیكه‌ى پێنج هه‌زار ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆی لێیه كه تابلۆی هیچ له پارێزگاكانی كوردستان و عێراقیان نه‌به‌ستووه، به‌ڕاستی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه بێ تابلۆن له رووی ئیجرائاتیشهوه هه‌میشه سه‌ر ئێشه‌ن بۆ ئێمه‌ی هاتوچۆ و پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزێته‌وه.
له‌لاى خۆشیه‌وه كرمانج عزه‌ت قائیمقامى شارۆكه‌ى سۆران له‌باره‌ى دروستكردنى تاسه به "وشه"ى راگه‌یاند، دروستكردنى تاسه به‌و شێوه زۆره دیاردیهكى ناخۆشه و كێشه‌یه‌كى به‌رده‌وامى ئێمه‌یه، خه‌لك به خۆى دروستى ده‌كات و پرس به ئێمه ناكات، هه‌رچه‌نده كارێكى نه‌شیاوه و سیماى شارى ناشرین كردوه، به‌ڵام شوفێرانیش هاوكار نین.
قائیمقامى سۆران ئاشكراشى ده‌كات، چه‌ندان جار تاسه‌مان له شوێنانه خراپ كردوه كه خه‌لك له نزیك ماڵكهى خۆی دروستى كردوه كه‌چى پاش خراپكردن و هه‌ڵگرتنى تاسه، به‌هۆى تیژ لێ خوڕینى شوفێره‌كان رووداوى نه‌خوازرا و له‌و شوێنه دروست بووه و بۆته هۆى قوربانى و گیان له‌ده‌ستدانى خه‌لك، بۆیه به‌شێك له شوفێرانیش هۆكارى دروست بوونى تاسهكانن و به شێوه‌یه‌كى رێك و یاسایی ئۆتۆمبێله‌كانیان لێ ناخوڕن و گوێ به رێنمایهكانى هاتوچۆ ناده‌ن.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه، دروستكردنى تاسایی نایاسایی له‌سۆران گشت گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و سه‌رجه‌م شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانى گرتۆته‌وه له رێگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى سۆران به‌ڕاده‌یه‌ك تاسه زیادى كردوه له ماوه‌ى یه‌ك كم نزیكه‌ى 30 تاسه‌ى نایاسایی له لایان هاووڵاتییانى ناوچه‌كه دروست كراون و حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندى دارى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش رۆژانه به‌و رێگه‌یه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و هیچ كاردانهوهیكییان نه‌بووه، ئه‌مه‌ش خه‌لك و تایبه‌ت شوفێرانى ده‌ڤه‌رى سۆرانى نیگه‌ران كردوه.
سۆران/ موڕشید برادۆستى