وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، پێش جه‌ژن مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان، به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یشه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، پێش هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ، مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانبه‌ران به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یشه‌وه دابه‌ش ده‌كرێ.
له ماوه‌ی ڕابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆی چڕدا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 317 ملیاره‌ی به‌غدا مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستانی ده‌نێری به‌ر له جه‌ژن ڕاده‌ستی هه‌رێمی كوردستانی بكات، تا به‌خێرایی به‌ر له جه‌ژن به‌سه‌ر مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێ.
له 2014ه‌وه به‌هۆی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، هه‌رێمی كوردستان تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی بوو، دواتریش شه‌ڕی داعش به‌رۆكی كوردستانی گرت، به‌وهۆیه‌وه بارگرانییه‌كی زۆر كه‌وته سه‌ر كوردستان، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای 2015 ڕێككه‌وتنێك له نێوان هه‌ولێر و حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی واژووكرا و له یاسای بودجه‌یش جێگیركرا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌ناردنی پاره‌ی ته‌واوه‌تی، هه‌رێمی كوردستان ناچاربوو تاكلایه‌نه نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.