گۆڕان ئه‌وه رووداوێك نییه له‌بیر بكرێ
له گۆڕه‌پانی سیاسیی‌دا هێشتا روون نییه ئه‌و هێرش و گولهبارانهی سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چۆن یه‌كلا ده‌كرێته‌وه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه هاته ئه‌نجامدان. به‌ڵام به‌رپرسێكی گۆڕان رای ده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌ركرده كۆنه‌كانی یه‌كێتی كه ئێسته سه‌ركرده‌ی گۆڕانن، به ده‌سته‌واره‌یه‌كی سیاسی له‌و پرسه خۆش ده‌بن. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی "بڕوای به سه‌ربه‌خۆیی دادگا نییه و گه‌شبین نین"، سكاڵایان تۆمار كردووه.
چۆن هێرش كرایه سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته
له شه‌وی 12 له‌سه‌ر 13ی ئایاری ڕابردوو، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن، هه‌رزوو گۆڕان گومانی خسته سه‌ر ساخته‌كاریی به‌رفراوانی یه‌كێتی له‌و سنووره، بۆیه خه‌ڵك له به‌رده‌م گردی زه‌رگه‌ته كه مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕانه كۆ بوونه‌وه و داوای هه‌ڵوێستیان له حزبه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام دواتر مهكۆكه گوله‌باران كرا و له‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاو كرانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، ژووری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕانیش فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و كارمه‌ندانی ناو گردهكهیش له‌وپه‌ڕی ترس و دڵه‌ڕاوكێ ماونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" بڕیارده‌ری هێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌لایه‌ن بافل تاڵه‌بانی كوڕی گه‌وره‌ی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی بووه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌رپرسانی گۆڕان كردبوو به‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبووڵ بكه‌ن، گۆڕانیش به توندی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه. دواتر بافل پێوه‌ندی به شێخ جه‌عفه‌ر كردووه تا په‌لاماری گرده‌كه بده‌ن، به‌و شێوه‌یه هێرشه‌كه ئه‌نجام دراوه و دوو ڕۆژ دواتر، بافل له فه‌یسبووكی خۆی چه‌ند وێنه‌یه‌كی پێشوازی له شێخ جه‌عفه‌ر بڵاو كرده‌وه. به‌وه‌یش ئاماژه‌یه‌كی دا كه ئه‌و له پشت بڕیاری هێرشكردنه بووه.
پۆلیس چاوه‌ڕێی حاكمه
سه‌ردار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، پرسی هێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شه‌وی هه‌ڵبژاردن، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی بڕیاری دادوه‌رین تا جێبه‌جێی بكه‌ین.
زیاتر گوتی "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئێمه دوو سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كێشه تۆمار كراون، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسیش له به‌رده‌ستی دادوه‌ردان و ئه‌و بڕیار ده‌دا و ئێمه‌یش چاوه‌ڕوانین".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌نجامی دۆسیه‌كه ڕوونه، دادوه‌ر سه‌ربه یه‌كێتییه یان ده‌خرێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، بۆیه دۆسیه‌كه تا ماوه‌یه‌كی دوور دوا ده‌خات و دۆخه سارد ده‌بێته‌وه، دواتریش هه‌ر دانیشتنێك دوا ده‌خات بۆ یه‌كێكی تر و سه‌رنجامیش سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه خه‌ریكه بزووتنه‌وه‌كه‌مان ڕاده‌ستی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، به ده‌سته‌واره‌یه‌كی سیاسی دۆسیه‌كه دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش هانی یه‌كێتی و میلیشیاكانی ده‌دا جارێكی تر كاری له‌م چه‌شنه دووباره بكه‌نه‌وه..
په‌رله‌مان گه‌شبین نییه
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، گه‌شبین نییه دادگا دۆسیه‌ی هێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان یه‌كلا بكاته‌وه و ده‌ڵێ، هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای حزبی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ساخته‌كارییه‌ی ئه‌نجامیان دا، تێناپه‌ڕێت، ئێمه له ڕێی ژووری یاسایی ڕێكاری پێویست ده‌گرینه‌به‌ر وه‌ك حزبێكی مه‌ده‌نی كه بڕوامان به یاسا و ڕێوشوێنه مه‌ده‌نییه‌كان هه‌یه و ئاشكرایشه كێ ته‌قه‌كانی كردووه.
به‌هار مه‌حموود فه‌تاح بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، "دڵنیا نین كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئیشی خۆی ده‌كات یان نا، چونكه یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ نییه، بۆیه گه‌شبین نیم له ڕێی دادگاوه بگه‌ین به ئه‌نجامێك، له په‌رله‌مانیش داوامان كرد كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ساخته‌كاری بكرێ نه‌یانكرد".
گۆڕان بڕوای به دادگا نییه و په‌نایشی بۆ بردووه
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی دژی هێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كیی حزبه‌كه‌یان، تۆماركردنی سكاڵای یاسایی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ی وڵاتان به سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی گۆڕان وه‌سف كرد.
جه‌بار جه‌لال، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له دادگا سكاڵامان تۆمار كردووه و ئه‌وانه‌ی زیانیشیان به‌ركه‌وتووه سكاڵایان تۆمار كردووه، گۆڕان بابه‌ته‌كه‌ی كپ نه‌كردووه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری، ئه‌وه‌ی له ڕووی یاسایییه‌وه بێ گۆڕان په‌نای بۆ بردووه، ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كونسوڵگهكانیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه و جڤاتی نیشتمانی گۆڕانیش سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان كردووه.
زیاتر گوتی، له‌م وڵاته دادگا سه‌ربه‌خۆ نییه و پێویسته دادوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه ئایا توانای لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌و كه‌سه هه‌یه كه ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه؟، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌داین كه دادگا توانای لێپرسینه‌وه‌ی نییه.
دووپاتی كرده‌وه "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و دۆسیه‌ی دانه‌خستووه و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گات به ئه‌نجام، چونكه ئه‌و دۆسیه‌یه‌ك نییه گۆڕان په‌راوێزی بكات".
وشه/سلێمانی- هۆشیار، باز