گوندى هوتووان گوندێكى جوان و دڵڕفێنى وڵاتى چینه ده‌كه‌وێته كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته، ئه‌و گونده ئێسته ته‌نیا پێنج كه‌سى تێدا ده‌ژین و به‌گوندى دێوه‌زمه و جنۆكه‌كه‌كان ناسراوه.
وه‌ك سایتى
یۆرۆنیۆز باسى كردووه، ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر له‌م گونده‌دا سێ هه‌زار كه‌س ده‌ژیان، ئه‌مه تا ساڵى 2002، به‌ڵام به‌هۆى دووره‌ده‌ستى گونده‌كه و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى خوێندن و ته‌ندروستى هه‌موو دانیشتوانى گونده‌كه كۆچیان بۆ شوێنه‌كانى تر كرد.
ئێسته ته‌نیا پێنج كه‌س له گونده‌كه‌دا ده‌ژین، له‌به‌ر زۆری باران ته‌واوى گونده‌كه به گژوگیا و دارودره‌خت داپۆشراوه، زۆرینه‌ى دانیشتووانى گونده‌كه به كشتوكاڵ و راوه‌ماسى ده‌ژین، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا پێنج كه‌سى تێدا ده‌ژین.
لین فاجین یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه له گونده‌كه ماوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ "كاتێك خه‌ڵكه‌كه كۆچیان كرد، ئه‌وان ماونه‌ته‌وه له چۆڵى گونده‌كه ده‌ترسان و ده‌یانگوت گوندى دێوه‌زمه‌كانه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی هیچ دێوه‌زمه‌یه‌ك له‌م گونده نییه".
وه‌ك سایته‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه كێشه‌ى سه‌ره‌كى له نه‌بوونى خوێندن ده‌ستى پێ كرد، چونكه مامۆستایان نه‌یانده‌توانى بێنه ئه‌م گونده دووره، بۆیه دواتر كێشه‌كانى تر‌ى به‌دواوه هات.