فیلمى ئۆشنز8 كه كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ى سینه‌ما تێیدا به‌شدارن، له كۆتای هه‌فته‌ى رابردوو به‌رزترین داهاتى به‌ده‌ست هێنا و گه‌یشته 41 ملیۆن 500 هه‌زار دۆلار.
ئه‌م فیلمه له نواندنى ساندرا بولوك و كیت بلانشێت و ئان هاساواى و ریانایه، له ده‌رهێنانى گارى رۆسه، له ئه‌مه‌ریكاى باكور له هۆڵه‌كانى سینه‌ما تواناى به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت و به‌رزترین ئاستى داهات تۆمار بكات.
كه‌چى فیلمى دووه‌م سولو بوو كه پێشتر به‌پله‌ى یه‌كه‌م ده‌هات، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه داهاته‌كه‌ى ته‌نیا 15 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار بوو.
فیلمى سێیه‌م دیدبول2 بوو كه داهاته‌كه‌ى 13 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار بوو.
فیلمى ئۆشنز8 ، زنجیره فیلمێكه پێشتر چه‌ندان به‌شى لێ به‌رهه‌م هاتووه، له به‌شه‌كانى ئه‌م فیلمه‌دا كۆمه‌ڵێك له كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى فیلمه‌كه پلان داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى ملوانكه‌یه‌ك بدزن.
ئه‌م فیلمه له ده‌رهێنانى ده‌رهێنه‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكا گارى رۆسه، رۆس له ساڵى 1988 یه‌كه‌م فیلمى خۆى به‌رهه‌م هێناوه و هه‌ر ئه‌مساڵیش كاره‌كه‌ى بۆ ئۆسكار كاندید كرا.