دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر قسه له‌سه‌ر كچه‌كه‌ی كا‌یڵی جینه‌ر كرا، خه‌ڵكێكی زۆر پێیان وابوو كه منداڵی مێرده‌كه‌ی كا‌یڵی نییه و هی پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كه‌یه‌تی، كا‌یڵی كاردانه‌وه‌ی پیشان دا.
كایلی جینه‌ر "20 ساڵ" نمایشكار و بازرگانی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته كچێكی بوو و ناوی لێ نا ستۆرمی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ڕووخساری كچه‌كه‌ی هێنده‌ی له پاسه‌وانه‌كه‌ی كایلی ده‌چوو، له مێرده‌كه‌ی نه‌ده‌چوو، خه‌ڵكی پێیان وایه كه منداڵی ئه‌وه و كا‌یڵی ناپاكی له مێرده‌كه‌ی كردووه.
ئه‌م بابه‌ته‌ش ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه‌ی كێشا و كا‌یڵی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وادارانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیان وایه كه هێشتا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه كێ باوكی ڕاسته‌قینه‌ی كچه‌كه‌یه‌تی بۆیه هه‌واڵه‌كه‌ی وا بێ بایه‌خ وه‌رگرتووه.
دوایین وێنه‌ش كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی بڵاوی كرده‌وه، وێنه‌یه‌كی خۆی و كچه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام سه‌ری كچه‌كه‌ی دیار نه‌بوو و بڕیبووی، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كێك له كۆمێنت هاوڕێكه‌ی مێنشن كردبوو و نووسی "ئه‌ها كچه‌كه‌ی قرتاندووه"، كایلیش وه‌ڵامی ئه‌و كۆمێنته‌ی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: "به‌ڵێ قرتاندوومه و بۆ ماوه‌یه‌ك وێنه‌شی بڵاو ناكه‌مه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌ناو هه‌وادارانیدا به كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌یر دانراوه و پێیان وایه ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی باوكی ستۆرمی كچییه‌وه پێ نییه بۆ له خه‌ڵكی ده‌شارێته‌وه.