به‌گوێره‌ی جیاوازی تایبه‌تمه‌ندی و شێوازی ژیانی ژنان به‌شێكیان حه‌ز به خواردنه تیژه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كاتێكیش دووگیان ده‌بن پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئایا ده‌توانن خواردنه تیژه‌كان یان بیبه‌ری تیژ بخۆن؟
بۆیه له وڵامدا ماڵپه‌ڕی "
momjunction" به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ڵێت، بیبه‌ری تیژ و خواردنه تیژه‌كان ئه‌گه‌ر به‌شیوازێكی كه‌م بخورێت و زیاده‌ڕه‌ویی تێدا نه‌كرێت، سوودی ده‌بێت بۆ جه‌سته‌ی ژنانی دووگیان و منداڵه‌كه‌یان، بۆیه پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌و ژنانه‌ی له‌كاتی دووگیانی‌دا "بێزوو" به خواردنه تیژه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌توانن به‌شێوازێكی سیسته‌م بیخۆن و زیاد له پێویست ئه‌م خۆراكانه نه‌خۆن، بۆیه لێره‌دا باس له‌و سوودانه ده‌كه‌ن كه بیبه‌ری تیژ هه‌یه‌تی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنانی دووگیان ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی ڕێك‌وپێك بیخۆن:
یه‌كه‌م – بیبه‌ری تیژ كێشه هه‌رسی ژنی دووگیان ناهێڵێت: ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه زۆرجار تووشی ژن ده‌بێته‌وه له‌كاتی دووگیانی‌دا هه‌رس نه‌بوونی خۆراكه‌كانه به‌شێوازێكی باش، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره پزیشكان ئامۆژگارییان ده‌كه‌ن كه رۆژانه بڕێكی كه‌م بیبه‌ری تیژ بخۆن یان بیكه‌نه ناو خۆراكهكانیانهوه، چونكه پێكهاته‌كانی ئه‌م بیبه‌ره تیژه هاوكارییان ده‌كات له باشتربوونی سیسته‌می هه‌رس.
دووه‌م – بیبه‌ری تیژ مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ناهێڵێت: بیبه‌ری تیژ به‌وه ناسراوه كه پێكهاته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده ڕیشاڵییه‌كان و دژه ئۆكسانه‌كان له‌به‌ر ئه‌مه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته ژنی دووگیان و پاراستنی جه‌سته‌یان له نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها پێكهاته‌كانی ناوی DNA ده‌پارێزێت ناهێڵێت هیچ تێكچوونێك له‌ناویدا ڕوو بدات.