دوای چاپكردن و ئاماده‌كردنی دوا كتێبی، ئه‌حمه‌د دڵزار سبه‌ی كتێبه نوێیه‌كه‌ی به ئاماده‌بوونی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه و واژوو له‌سه‌ر كتێبی ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌حمه‌د دڵزار شاعیری ناسراوی كورد، دوایین به‌رهه‌می شیعری به ناوی "بژارده‌یه‌ك له شیعره‌كانی دڵزار" له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا بڵاو ده‌كاته‌وه، به واژووی خۆیه‌وه پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ده‌كات.
كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی كوردستان، به چاودێری باڵوێز نه‌زمی حه‌زووری كونسوڵی گشتی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، هه‌روه‌ها به هاوكاری چاپخانه‌ی شه‌هاب له هه‌ولێر، سبه‌ی سێشه‌م كتێبه‌كه له كونسوڵخانه‌ی فه‌له‌ستین له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری هه‌ولێر بڵاو ده‌كرێته‌وه.
دڵزار ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د كوڕی مسته‌فا كوڕی محه‌مه‌د ئاغای حه‌وێزی"ـه، له هه‌شتی كانوونی دووه‌می 1920 له شاری كۆیه له دایك بووه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ماوه‌ی دوو ساڵێك له حوجره‌ی مزگه‌وت خوێندوویه‌تی و له ساڵی 1929 چووه‌ته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی، پاشان قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی و له ساڵی 1941 كۆتای به‌م قۆناغه هێناوه و ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه.
له‌و كاته‌وه، كه ده‌ستی كردووه به شیعر ناسناوی (دڵزار)ی هه‌ڵبژاردووه و بووه به‌و ناوه‌ی پێی ده‌ناسرێته‌وه، شیعری له هه‌موو بابهتهكان هه‌بووه، ئه‌وانه‌ی له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا باو بوون، زۆربه‌ی مه‌به‌سته كۆن و نوێیه‌كانی له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته شیعرانه‌دا گونجاندووه. هه‌ردوو جۆره سه‌روای له شیعره‌دا به‌كار هێناوه، یه‌كێتیی سه‌روایه و جووت سه‌روایه (مه‌سنه‌وی)، له شیعری میلی كێشی سیلابی خۆماڵیدا دڵزار ده‌وڵه‌مه‌نده، زۆربه‌ی كێشه‌كانی به‌كار هێناوه به‌تایبه‌ت ده و هه‌شت و حه‌وت بڕگه‌یی، له سهروایشدا گه‌مه‌ی هونه‌ری زۆره، له‌م به‌شه‌دا شیعری یه‌كێتی سه‌روا ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها سه‌روا خۆماڵییه‌كانی و هی تریشی به‌كار هێناوه.