سێ‌و یه‌كێكه له‌و میوانه كه خه‌ڵك زۆر حه‌ز بهخوارنی ده‌كات، جگه له‌وه‌یش پزیشكان ده‌ڵێن سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی میوه‌یه‌كی خۆشه چه‌ندان سوودیشی هه‌یه بۆ جه‌سته، هه‌روه‌ها خواردنی یه‌ك سێ‌و ڕۆژانه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له پزیشك به‌دووربیت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
besthealthmag" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی یه‌ك سێوی سوور ده‌كات به‌شێوازێكی رۆژانه و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیەكان كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه رۆژانه خواردنی یه‌ك سێوی سوور چه‌ندان فەرمانی جه‌سته چالاك ده‌كات و جه‌سته ده‌پارێزێت له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان.
هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێوی سوور ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی "A، B6، C و E" له‌گه‌ڵ ماده ریشاڵییه‌كان و خۆراكییه‌كانی وه‌ك "ئاسن، بێتا كارۆتین، كالیسیۆم، مه‌گنیسیۆم و زینك" جه‌سته له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌پارێزێت و ناهێڵێت جه‌سته تووشی هیچ زیانێك بێت، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی خواردنی یه‌ك سێوی سوور ده‌كه‌ین به‌شیوازێكی رۆژانه:
یه‌كه‌م – ده‌تپارێزێت له تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر: توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه خواردنی یه‌ك سێ‌و یان خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی سێ‌و به‌شیوازێكی رۆژانه ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه و خانه‌كانی مێشك له پووكانه‌وه ده‌پارێزێت ئه‌مه‌یش واده‌كات مێشك پارێزرابێت له تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر "له‌بیرچوونه‌وه".
دووه‌م – نه‌خۆشییه شیرپهنجهییهكان ناهێڵێت: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی خواردنی یه‌ك سێ‌و به‌شێوازێكی رۆژانه ئه‌وه‌یه كه خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناوده‌بات، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی دژه ئۆكسان و ماده ڕیشاڵییه‌كان له‌ناو سێودا كه به‌رگری جه‌سته زیاد ده‌كه‌ن و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناوده‌به‌ن.