یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی فرۆشتنی هێرشبەرە لاوەكەی گیرارد دۆلۆفیۆی بۆ یانەی واتفۆردی ئینگلیزی راگەیاند.
ماڵپەڕی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی كردەوە: دولۆفیۆ بەشێوەی یەكجاری و بۆ گرێبەستێكی 5 ساڵە لەبەرامبەر 13 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 4 ملیۆن پاداشتی تر پەیوەندی بە یانەی واتفۆردەوە كرد.
دولوفیۆ دەستپێكی یاریكردنی وەك یاریزانێكی پیشەگەر لە 2013 لە قوتابخانەی پێگەیاندنی لاماسیای تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە بوو، یەكەم یاریی فەرمیشی لەگەڵ تیپی یەكەم لە ساڵی 2011 بوو لە تەمەنی 18 ساڵیدا، وەرزی رابردووش بەشێوەی خواستن بۆ یانەی واتفۆرد لە خولی نایابی ئینگلیزی یاریی كردبوو.