كۆبوونەوە مێژوویییەكەی سەنگاپوور نرخی دۆلاری هەڵكشاند

:: AM:10:37:12/06/2018 ‌

ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لەگەڵ دەستپێكردنی كۆبوونەوەی مێژوویی هەردوو سەرۆكی ئەمەریكا و كۆریای باكور لە سەنگاپوور كاریگەری بۆ سەر بازاڕی دراو دروست بوو و نرخی دۆلاریش بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا بەرز بووەوە.

گفتوگۆی تایبەتیی نێوان ترەمپ و كیم جۆنگ ئون لە قۆناغی یەكەمدا 41  خولەكی خایاند و دوای كۆبوونەوە تایبەتییەكەش ئەوان بۆ میدیاكان بە پێكەنین و بزەوە دەركەوتن، كە نیشانەی ئەوەیە كۆبوونەوە تایبەتییەكەی ئەم دووانە جێی رەزامەندی هەردوو لایەن بووە و سەركەوتنی بەدەست هێناوە.

ئەوان لە ساڵی 1950 تا ساڵی 1953 لە جەنگدا بوون، جەنگێك كە بە هۆیەوە ملیۆنان كەس گیانیان لە دەست دا و دواتر تەنیا ئاگربەستیان راگەیاندبوو و هیچ پێوەندییەكیان لەگەڵ یەكتردا نەبوو.

نرخی دۆلار لەگەڵ ئاماژەكانی سەركەوتنی ئەو گفتوگۆ مێژوویییە سەركەوت و بازاڕەكانی ئاسیاش تووشی شڵەژان بوون و نرخەكان بەردەوام لە هەڵبەز و دابەزدا بوون. پشكەكان لە بۆڕسەی كۆریای باشوور بەرز بووەوە بەڵام هی چین دابەزی.

 ئەوەی زیاتر لە هەموو  جۆر دراوەكانی تر كاریگەریی ئەرێنی لەو كۆبوونەوەیە وەرگرت، نرخی دۆلار بوو كە بە رێژەی o.2% هەڵكشا. هاوكات نرخی یەنی ژاپۆنی بە پێچەوانەی دۆلار بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوو دابەزی.

سەرچاوە/مێهرنیوز



وشە - سلێمان تاشان