جگەرەكێشان لەم یاریگە بەناوبانگە قەدەغە كرا

:: AM:10:48:12/06/2018 ‌

یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی ئاشكرای كرد لەمەودوا جگەرەكێشان لەنێو یاریگەی مستایا بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و تەنیا لەو شوێنانە نەبێت كە بۆ ئەم مەبەستە تایبەتكراوە.

ماڵپەڕی یانەی ڤالێنسیا راشیگەیاند كە ئامانجیان لە قەدەغەكردنی كێشانی جگەرە ئەوەیە یاریگەی مستایا بكەن بە شوێنێكی فەراهم و ئارام بۆ خێزان و سەرجەم ئەو هاندەرانەی دێن ناوییەوە بۆ سەیركردنی یارییەكان.

یانەكە جەختیشی كردەوە كە ئەوان هەوڵ دەدەن باشترین بژاردە پێشكەش بە هاندەرەكانیان بكەن و ببن بە سەرچاوەیەكی كۆمەڵایەتی باش.

یانەكە ئاشكراشی كرد كە چەند شوێنی تایبەتیان بە جگەرەكێشان لە دەرەوەی یاریگە ئامادە كردووە، هەروەها لە پرسگەی یاریگەش شوێنێكی تایبەت بۆ هەڵگرتنی پاكەتی جگەرەكان دیاری دەكەن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م