به‌هۆی هێرشه‌كانی تره‌مپ بۆ سه‌ر جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا، پێوه‌ندییه‌كه‌یان خراپترین ئاستی تۆمار كردووه و مه‌ترسی جه‌نگی ئابووری لێ ده‌كرێت.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، دوای ده‌رچوونی تره‌مپ له لووتكه‌یG7 كه له كه‌نه‌دا به‌ڕێوه چوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی توندی كرده سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه و به درۆزن و بێ هێز ناوی برد و سزای ئابووری به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یشدا سه‌پاند، ئه‌مه‌یش بووه هۆی كه‌نه‌دا كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌م كاره‌ی تره‌مپ هه‌بێت.
ئه‌م هێرشانه‌ی تره‌مپ بۆ سه‌ر به‌رپرسان و حكومه‌تی كه‌نه‌دا چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 18 مانگه حكوومه‌تی واشنتن كه‌مپه‌ینێكی ڕاگه‌یاندووه به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی قازانجه ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه.
سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تره‌مپ له بڕیاره‌كه پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه، ته‌نیا به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان، به‌ڵام ئه‌وانیش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بوو.
به‌رپرسان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پلانێكی تریان ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیارانه، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن حكوومه‌تی كه‌نه‌دا ناتوانێت هیچ پلانێك به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌كار بێنێت.