له نووسراوێكدا كه به ناوى هێزه‌كانى ناوخۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، داوا ده‌كرێت رێپێدراوانى هێزه‌كانى ناوخۆ, ئه‌وانه‌ى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى زانكۆ و په‌یمانگه‌ن له وه‌زاره‌تى ناوخۆ بخرێنه خولى ئه‌فسه‌رانه‌وه، دواى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌شیان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، دوو نامه‌ى كراوه به‌ناوى هێزه‌كانى ناوخۆ له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراونه‌ته‌وه، یه‌كێكیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ى كراوه، ئه‌وی تریشیان ئاراسته‌ى هه‌ر دوو فراكسیۆنى پارتى و یه‌كێتى كراوه له په‌رله‌مانى كوردستان.
بابه‌تى نامه‌كه داوایه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و رێپێدراوانهى (مفه‌وه‌ز) وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى زانكۆ و په‌یمانگه‌كانن، ئاراسته‌ى به‌رپرسانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كراوه و تیایدا ده‌خوازن وه‌ك هه‌ڵگرانى بڕوانامه له ده‌زگه‌كانى ئاسایش و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئه‌مانیش خولى ئه‌فسه‌ریان بۆ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌ی ئهكایمی ببن به ئه‌فسه‌ر.
له نامه‌كه‌دا هاتووه، ساڵانه خولى ئه‌فسه‌ران بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ پێشمه‌رگه و كارمه‌ندانى ئاسایش ده‌كرێته‌وه، كه‌چى دوای چه‌ندان جار داواكردن له وه‌زاره‌تى ناوخۆ، بۆ كردنه‌وه‌ى خولى ئه‌فسه‌رانى باڵا بۆ كارمه‌ندانى خاوه‌ن بڕوانامه‌ى زانكۆ و په‌یمانگه، داواكانمان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌ین له‌م رووه‌وه مافمان خوراوه.
ئه‌و رێپێدراوانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ندان جار به فه‌رمى داوایان كردووه خولیان بۆ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێك له به‌ڵگه‌كانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم داواى ئه‌وانى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ به‌رز كردووه‌ته‌وه و داواى كردنه‌وه‌ى خول ده‌كات، ئه‌و نووسراوه له 11/2/2018 هاتووه‌ته ناردن و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له ساڵى 2016یش هه‌مان داوا كراوه.
بۆ زیاتر به‌دواداچوون و دڵنیابوون له نووسراوه‌كه، "وشه" چه‌ندان كه‌سى له‌و كارمه‌ند و خاوه‌ن بڕوانامانه دواند كه هه‌موویان هاوشێوه‌ى نووسراوه‌كان هه‌مان داوایان هه‌یه.
سه‌باح كانه‌بى نادر یه‌كێكه له‌و رێپێدراوانهى سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆ، وه‌ك بۆ " وشه" باسى كرد، ئه‌و له به‌رگریى شارستانى هه‌ولێر ده‌وام ده‌كات و هه‌ڵگرى بڕِوانامهى به‌كالۆریۆسه له به‌شى ژمێریارى كۆلیژى كارگێڕیى و ئابوورى.
سه‌باح گوتى، "ده‌مێكه هیواى ئه‌وه‌م هه‌یه وه‌ك هاوڕێكانم له ئاسایش و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌شداریى خوله‌كانى ئه‌فسه‌ریى بكه‌م و ببم به ئه‌فسه‌ر، به‌ڵام چه‌ندان ساڵه ئه‌و هیوایه‌م نه‌هاتووه‌ته دى".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌میش یه‌كێكه له‌و گرووپه‌ى كه نووسراویان بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كردووه، سه‌باح ده‌ڵێ، "ئاگادارى ئه‌وان نیم، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر شت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسرێت، چونكه كێشه‌كه هه‌یه، خه‌ڵكێكیش هه‌ن ده‌یانه‌وێ داواكانیان به‌سه‌ره‌وه بگه‌یه‌نن".
سه‌باح باسى له‌وه‌ش كرد كه وه‌ك خۆى تا ئێسته هیچ هه‌وڵێكى نه‌داوه نووسراو بۆ سه‌رووى خۆى بكات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی دا، "ده‌زانم هه‌رزوو پێم ده‌ڵێن ناكرێت و یاسا رێ نادات ببیت به ئه‌فسه‌ر".
ئه‌م رێپێدراوه چه‌ندان نموونه‌ى له ده‌زگه‌كانى ئاسایش و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لایه كه دهرىدهخات كه‌سانى خاوه‌ن بڕوانامه كراون به ئه‌فسه‌ر، زیاتر روونی كرده‌وه "له كۆلیژ هاوپۆلێكم هه‌بوو كه خوێندنمان ته‌واو كرد، ئه‌و بوو به ئاسایش، منیش پۆلیس، ئه‌و ئێسته ئه‌فسه‌ره، به‌ڵام من ناتوانم ببم به ئه‌فسه‌ر".
سه‌باح هیواى خواست حكوومه‌تى هه‌رێم به پیر داواكه‌یانه‌وه بێت و پێى وابوو "بڕیاردان بۆ كردنه‌وه‌ى خول بۆ ئه‌و رێپێدراوانه كارێكى سه‌خت نییه و خه‌رجى زۆرى ناوێت". دووپاتی كرده‌وه كه ژماره‌یان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه‌مه و به‌گوته‌ی خۆی، "ئێمه دامه‌زراوین و مووچه‌ى خۆمان هه‌یه، كاتێك خولمان بۆ ده‌كرێته‌وه یان ده‌خرێینه خوله‌كانه‌وه، ئه‌ركێكى زۆرى نییه، وه‌رگرتنى پله‌ى ئهفسهرییش بۆ ئێمه وه‌ك خه‌ڵاتێكه، چونكه ده‌یان كه‌سى خاوه‌ن بڕوانامه‌مان هه‌یه كه كه‌سانى زۆر شاره‌زا و پسپۆڕن له بواره‌كانیان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بكرێن به ئه‌فسه‌ر، ئه‌وا به‌دڵنیایییه‌وه خزمه‌تى باشتر ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ى ئه‌و داوایه‌ى رێپێدراوانه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ "وشه" گوتى "هیچ یاسایه‌ك نییه رێگرى له‌وه بكات ئه‌و خاوه‌ن بڕوانامانه بخرێنه خوله‌كانه‌وه و ببن به ئه‌فسه‌ر، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت فه‌رمانى دامه‌زراندنیان به پۆلیس هاتووه، واته ئه‌وكاته‌ى دامه‌زراون ناویان پۆلیس بووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه پێى باش بوو ناوى ته‌نیا وه‌ك شاره‌زایه‌ك بێت، زیاتر روونكردنه‌وه‌ى دا، "كاتێ پۆلیسێك داده‌مه‌زرێت، پله به پله ده‌بن به مفه‌وه‌ز (رێپێدراو) ئه‌مه‌ش له پله هه‌شته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا پله یه‌ك لێره‌دا ده‌وه‌ستن، بۆیه پێوستیان به بڕیارێكى باڵا هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان تا بخرێنه خولى ئه‌فسه‌رییه‌وه، ئه‌گه‌رنا له رووى یاساكانى هێزه‌كانی ناوخۆوه كه له دنیادا كارى پێ ده‌كرێت، رێگری نییه كه‌سانى له‌م شێوه‌یه ببن به ئه‌فسه‌ر".