گه‌شتیارانی وڵاتانی ده‌ره‌وه، باشترین چاره‌سه‌ریان بۆ ونبوونی جانتا و ئاڵوگۆڕبوونی دۆزییه‌وه، كه به‌م ڕێیه هه‌رگیز جانتاكه‌ت هیچی لێ نایه‌ت و به سه‌لامه‌تی له‌گه‌ڵ خۆت ده‌یبه‌یت و ده‌یهێنیت.
گه‌شتیاران ده‌ستیان كردووه به به‌كارهێنانی وێنه‌ی خۆیان، له‌سه‌ر به‌رگی جانتاكان پرێنتی ده‌كه‌ن و دایده‌گرن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دیمه‌نی جانتاكه جیاواز بێت و بێگومان وێنه‌ی هیچ كه‌سێك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان نابێت.
له‌به‌ر ئه‌م فێڵه جانتاكان هیچیان ون نابن و هه‌ر خاوه‌نه‌كانیان به باشی ده‌یاندۆزنه‌وه، ڕه‌نگه ببێته یه‌كێك له باشترین ڕێیه‌كانی پاراستنی جانتاكانی گه‌شتیش.
ژنێك به ناوی ئێما فرۆید، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌سه‌ر جانتای خۆی و مێرده‌كه‌شی داناوه، به‌مه‌ش جانتاكانیان وه‌ك خۆی گه‌یشتووه‌ته‌وه ده‌ستیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و بیرۆیه به باشترین ڕێگه‌ی هه‌ڵگرتن و پاراستنی جانتاكان داده‌نێت.
وێنه‌كان: