نیشانەكانی بەرزبوونەوەی شەكری خوێن

:: PM:12:03:12/06/2018 ‌
بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن بەمانای ئەوە نایەت ئەو كەسە تووشی نەخۆشی شەكرە بووە، بەڵام پێویستە لەو خۆراكانە بەدوور بیت كە دەبێتە هۆی بەزبوونەوەی شەكری خوێن یان نیشانەكانەی بەرزبوونەوەی شەكری خوێن گرنگە بزانیت، بۆ ئەوەی لەش تووشی گرفتی تەندروستی جیاواز نەبێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێنەوە.

زیادبوونی كێش، چەوری گەدە، خوران و وشكبوونەوەی پێست، هەوكردن، تینویەتی بەردەوام، میزكردنی لە ڕادە بەدەر، برسیەتی، گرفت و نەخۆشییەكانی دەمار، كەمبوونەوەی توانای لەش و پەككەوتن.

لەكاتی هەستكردن بەم نیشانانە و زانینی ئاستی شەكر لە خوێن دا پێویستە سەرەتا بیر لە كەمكردنەوەی ئاستی گلوكۆز لە خوێن بكرێتەوە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی خێرا ئاستی شەكر لە خوێنتان ئاسایی ببێتەوە، نزمبوونەوەی گلیسمیك پێوەرێكە بۆ دەستنیشان كردنی كەمكردنەوەی ئاستی شەكر  خوێندا بە رێگای رێجیم كردن، مەترسیەكانی شەكرەی جۆری دوو كەم دەكاتەوە، بەپێی ریزبەندی ئەو خۆراكانەی كە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی شەكری خوێن بەسوودن، پێویستە خۆراك دابنرێت بەپێی ئاستی رێژەی شەكر لەخوێندا تا لە مەترسییەكانی ئەم نەخۆشییە بەدوور بیت.

ئەو خۆراكانەی كە نابێت بخورێن لەكاتی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێندا بریتین لە شەكر، نان، ئارد، سۆدە، بسكویت، برنج، پەتاتەی سپی، مۆز، گێلاس، ترێ‌، شووتی، مێوژ، چەمی دانەوێڵە وەكو گەنمەشامی، پێویستە ئەم خۆراكانە بخۆیت كە رێژەی شەكر تێدا ئاساییە وەكو، برنجی سپی، برنجی قاوەیی، ئەنەناس، چەوەندەر، مانگۆ، هەنجیر، پەتاتەی برژاو.



وشە - ئاوات ئازاد