كلۆیڤەرتی بچووك دەبێتە یاریزانی رۆما

:: PM:12:04:12/06/2018 ‌

یانەی رۆمای ئیتاڵی تاڕادەیەكی زۆر لە راگەیاندنی گرێبەستی جاستن كلۆیڤەرتی هێرشبەری یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی نزیك بووەتەوە.

رۆژنامەی (كۆریری دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: كلۆیڤەرت درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتۆتە شاری رۆمای پایتەخت و ئەمڕۆ سێشەمیش پشكنینە پزیشكییەكان و كارەكانی تری گرێبەستكردنی لەگەڵ یانەی رۆما ئەنجام دەدات.

سەرچاوەكە بەهای گرێبەستەكەی كلۆیڤەرتی ئاشكرا نەكرد، بەڵام پێشتر لە هەواڵێكی تردا رایگەیاندبوو كە پێشبینی دەكرێ گرێبەستەكە بۆ ماوەی 5 وەرز بێت بە بەهای 20 میۆن یۆرۆ.

پێدەچێ لە كاتێكی تری ئەمڕۆ سێشەمدا یانەی رۆما بەفەرمی گرێبەستەكەی لەگەڵ كلۆیڤەرتی تەمەن 19 ساڵ رابگەیەنێ
جێی باسە ئەمە سێیەم گرێبەستی یانەی رۆمایە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا دوای گرێبەستكردن لەگەڵ ئەنتی كۆریچ، ئیڤان ماركانۆ و برایان كریستانتی.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م