هێشتا هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق به‌رده‌وامه، به‌م جۆره‌ى هه‌یه كورد ڕه‌خنه‌ى لێ ده‌گیرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌نى به‌رنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی نییه، ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى كێشه‌كانى لێ ده‌كرێ. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى پارتى له خوله‌كانی رابردوودا زۆر پۆستی خۆی به‌غدای به لایه‌نه‌كان به‌خشیوه، به‌ڵام مه‌ترسیی هه‌یه كه جارێكى تر یه‌كێتى خیانه‌تى لێ بكاته‌وه و له نیوه‌ى ڕێ جێى بێڵێت.
حزبه كوردستانییه‌كان له هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایار توانییان 57 كورسى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌ست بێنن كه كورسییه‌كانى پارتى له هى هه‌مووان زۆرتر بوو به ڕێژه‌یه‌كى زۆر، ئه‌وه‌یش وایكرد قۆناغێكى تر‌ى سیاسیی له كوردستاندا دروست بێت.
له‌ناو حزبه كوردستانییه‌كاندا تا ئێسته ته‌نیا پارتى و یه‌كێتى شاندى جیاوازیان ڕه‌وانه‌ى به‌غدا كردووه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتی ده‌ڵێت، هیچ پڕۆژه‌یه‌كى نیشتمانى بوونى نییه و یه‌كێتى ده‌یه‌وێت بۆ پاراستنى حزبه‌كه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێته‌وه.
ڕێزان شێخ دلێر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى، به"وشه"ى گوت، كورد یه‌ك ده‌نگ نییه و له بارودۆخێكى خراپدایه، به‌جۆرێك هه‌ر حزبه و ده‌یه‌وێت به ته‌نیا بچێته به‌غدا و پۆست وه‌ربگرێت، بۆیه ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌وڵدانه بۆ پۆست نه‌ك چاره‌سه‌رى كێشه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان.
رێزان زیاتر گوتى، "هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له په‌نجه‌ره‌یه‌كى بچووكه‌وه سه‌یرى كێشه‌ى كورد ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر قسه له‌سه‌ر شتى تر ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و بابه‌ته ڕه‌شبینیى بۆمان دروست كردووه".
رێزان كه له فراكسیۆنى یه‌كێتى په‌رله‌مانتارى عێراقه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاى گفتوگۆكان به پڕۆژه‌یه‌كى نیشتمانى ده‌ست پێ نه‌كات، ئه‌وه ئاینده‌ى كورد باش نابێت. دووپاتیشی كرده‌وه، "یه‌كێتى هه‌ڵپه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆماریه‌تى و ده‌یه‌وێت له‌و ڕێیه‌وه پارێزگارى له حزب بكات و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌سێكى كۆن بكه‌نه‌وه به سه‌رۆك كۆمار".
پێچه‌وانه‌ى قسه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى، په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێى وایه، پارتى پڕۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و نایه‌وێت له گۆڕه‌پانى سیاسیی له عێراق داببڕێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرترین كورسى له هه‌رێم به‌ده‌ست هێناوه.
سیروان سیرینى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى، بۆ "وشه" ڕوونى كرده‌وه، كورد ئاماده‌ى شه‌ڕێكى تره له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر له ناوماڵى خۆیدا یه‌كڕیز بێت و به یه‌كڕیزى بچنه به‌غدا، ئه‌وه‌یشى كه پارتى شاندێكى نارد بۆ به‌غدا، پێوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بوو كه ده‌بێ پارتى ئاگادارى مه‌یدانى سیاسیی به‌غدا بێت.
سیرینى ده‌ڵێت، "پێویسته به‌شێك له مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى له به‌غدا ده‌وام بكه‌ن تا بڕیارى كۆتا له‌سه‌ر جیابوونه‌وه له عێراق ده‌درێت".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی وه‌ڵامى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى دایه‌وه و گوتى، "پارتى هه‌رگیز بۆ وه‌رگرتنى پۆست په‌له‌ى نه‌بووه و نییه، به‌ڵام ده‌بێت پارتى ئه‌وه بزانێت كه جارێكى تر پۆسته‌كانى خۆى نه‌دات به كه‌س و بۆ كادره‌كانى خۆى بێت".
پێشتر سه‌رۆك بارزانی رای گه‌یاندووه كه چیتر پۆسته‌كانی پارتی ناده‌ن به حزبی تر, ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ژماره‌یه‌ك پۆستی سه‌ربازیی و په‌رله‌مانی كه پارتی به یه‌كێتی و گۆڕانی به‌خشیوه له رابردوودا, به‌ڵام نوێنه‌ره‌كانیان له‌كاتی پێویست به‌ده‌م كێشه‌كانی كورده‌وه نه‌بوون.
به دیاریكراوی بارزانی له‌سه‌ر داوای نه‌وشیروان مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی پێشكه‌شی گۆڕان كرد. هه‌رچه‌نده سه‌رۆك كۆماریش به‌خاڵ و پۆینت مافی پارتی بووه وه‌ك پشكی كورد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پۆستی تر دران به یه‌كێتی له‌پێناو یه‌كڕیزی كورد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی له خیانه‌تی 16ی ئۆكۆتبه‌ردا گه‌یشت به گرژی توند له نێوان یه‌كێتی و پارتی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى مه‌ترسیی خۆى نه‌شارده‌وه له‌وه‌ى جارێكى تر ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى خیانه‌ت به جۆرێكى تر هه‌یه و دووپاتی كرده‌وه، "ده‌بێ متمانه له نێوان حزبه سیاسییه‌كان هه‌بێت نه‌ك وه‌ك 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئێمه ڕیفراندۆممان كرد و هه‌ندێكیش چوون خاكیان فرۆشت، ئه‌مجاره نابێت وابێ، پارتى بچێت دانوستان له‌سه‌ر مافى كورد بكات و لایه‌نێكى تر خیانه‌ت بكات و به‌جۆرێكى تر ڕێككه‌وتن بكات".
به‌گوته‌ی سیرینی "هه‌موو كاتێك ئه‌گه‌رى خیانه‌ت هه‌یه و پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان وانه له ڕابردوو وه‌ربگرن، نابێت لایه‌نێكى سیاسیى له نیوه‌ى ڕێ دۆخه‌كه جێ بێڵێت، ده‌بێت ئه‌مه‌ش بنه‌مای كاری داهاتوو بێت، چونكه پارتى به‌رده‌وام ستراتیجى نه‌ته‌وه‌یى له پێش هه‌موو شتێكه‌وه داناوه و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه".
لای خۆیه‌وه چاودێرێكى سیاسیی پێى وایه، كورد به‌م جۆره‌ى هه‌یه په‌رته‌وازه‌یه و به‌شداركردنیش بۆ داهاتوو له عێراق له‌ژێر به‌رنامه‌یه‌كى دیاریكراو نابێت.
ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف بۆ "وشه"ى ڕوون كرده‌وه، ئه‌مجاره چواره‌م پرۆسه‌ى به‌شداریى كورده له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى كه سه‌رده‌مى سائیروونه، كورد تا ئه‌م كاته نه‌یتوانیوه نه‌خشه‌ڕێیه‌كى سیاسیى و نه‌ته‌وه‌یى له به‌غدا دابنێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه كورد تا ئێسته له رووی سۆزدارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات، بۆیه ئه‌وه‌ى ئێسته كارى پێ ده‌كرێت هه‌مان نه‌خشه‌ى ساڵانى پێشووه و ئه‌و رێوشوێنانه كۆن بوون. به‌گوته‌ی ئاسۆ "كورد به‌م جۆره‌ى هه‌یه په‌رته‌وازه‌یه و به‌شداریكردنیش بۆ داهاتوو له عێراق له‌ژێر به‌رنامه‌یه‌كى دیاریكراو نابێت كه له داهاتوو كورد سوودى لێ ببینێ و له چوارچێوه‌یه‌كى حزبى بچێته ده‌ره‌وه".
له‌باره‌ى مامه‌ڵه‌كردنى كورد له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ نه‌كردنى داخوازییه‌كانیان له عێراقى داهاتوو، ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتى، "دۆسیه‌كانى كورد له به‌غدا هه‌ستیارن و ناتوانرێت به ئاسانى یه‌كلا بكرێنه‌وه، چونكه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فاشیزمێكى نوێ له عێراق قورسه و پێویسته رێى نوێ بدۆزینه‌وه و چیتر ده‌ستكه‌وته‌كان له ده‌ست نه‌ده‌ین، به‌تایبه‌ت له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌وه به‌ڕوونى ده‌ركه‌وت".