گه‌نجێكی نه‌رویجی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی ؛له گه‌رماوی ماڵی خۆیان بوو، ویستی به ئاگر مووی سنگی لابه‌رێت و چاكی بكات، كه‌چی ئاگره‌كه له‌ناكاو به‌ر ته‌واوی جه‌سته‌ی كه‌وت و سووتاندی.
روبین فیسكا گه‌نجێكی 22 ساڵی نه‌رویجییه و دانیشتووی شاری ئۆسلۆیه، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی له گه‌رماوی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، ویستی مووی سنگی به ئاگر لابه‌رێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین ئازاری خۆی به لابردنی مووه‌كه بدات.
به‌ڵام له‌ناكاو ئاگره‌كه به جه‌سته‌یدا بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌یسووتێنێت، ئه‌ویش له هه‌وڵی كوژانهوهیدایه و ئاو به‌خۆیدا ده‌كات، له‌و كاته‌شدا هاوڕێیه‌كی ڤیدیۆی كرد و ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
خه‌ڵكی ئه‌و كوڕه به گه‌مژه ناو ده‌به‌ن و كاره‌كه‌ی به شتێكی بێ مێشكانه ده‌بینن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێیه بۆ لابردنی موو هیچ ته‌ندروست نییه و ئه‌گه‌ری هه‌بووه زیانی گه‌وره‌تری پێ بگه‌یه‌نێت.