ئه‌مڕۆ فیلمى "هه‌نسكى ئاسمان" له سینهمایهكى فاملى مۆل له هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت، كه فیلمێكى نهتهوهیییه باس له قۆناغێكى مێژوویى كورد ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سه‌عات هه‌شت و 30 خوله‌كى ئێواره، فیلمى "هه‌نسكى ئاسمان" له سینه‌ماى ئیمپایه‌ر له فاملى مۆل نمایش ده‌كرێت و ستافى فیلمه‌كه‌ش له كاتى نمایشكردنه‌كه ئاماده ده‌بن.
ئه‌و فیلمه له نواندنى كاردینا هێمن و كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌رى تره، له ده‌رهێنانى شه‌هرام قادره و فیلمه‌كه له كوردستان كارى وێنه‌گرتنى بۆ كراوه، له‌لایه‌ن ریشوان ئیبراهیم به‌رهه‌م هاتووه.
جۆرى فلیمه‌كه درێژه و بابه‌ته‌كه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و مێژوویییه، باس له قۆناغێكى شۆڕشه‌كانى كورد ده‌كات.
یه‌كه‌مجاره ئه‌و فیلمه له كوردستان نمایش بكرێت.
وێراى ته‌نگژه‌ى دارایى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام سینه‌ماكاران له كاره‌كانیان نه‌وه‌ستاون، ئه‌مساڵ چه‌ندان فیلمیان به كورت و درێژه‌وه به‌رهه‌م هێناوه، له چه‌ندان فێستیڤاڵى جیهانیش فیلمه كوردییه‌كان به‌شدارییان كردووه.