حكوومه‌تى بولگاریا له سه‌ربڕینى ئه‌و مانگایه په‌شیمان بووه كه سنوورى یه‌كێتیى ئه‌وروپاى به‌زاند و بیمه‌ى سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى نه‌بوو.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر مانگاى پینكا له گوندى مازاراچیڤۆى بولگار ون بوو، دواتر ده‌ركه‌وت له گاڕان دابڕاوه و به‌ره‌و وڵاتى سڕبیا رۆیشتووه.
دواى دوو هه‌فته له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بڕیاریان دا سزاى بده‌ن و سه‌رى ببڕن، چونكه هیچ كاغه‌ز و بیمه‌یه‌كى نییه بیسه‌لمێنێ ته‌ندروستییه‌كه‌ى باشه و تووشى نه‌خۆشى كوشنده نه‌بووه.
ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى گه‌وره كرا، به‌تایبه‌تى به‌ریتانییه‌كان ئه‌وانه‌ى پاڵپشتى جیابوونه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له یه‌كێتیى ئه‌وروپا.
ئه‌وان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سزادانى مانگاكه‌یان وه‌ك سته‌مێكى بیرۆكراتى یه‌كێتیى ئه‌وروپا وه‌سف ده‌كرد، هه‌رچه‌نده داكۆكی له‌م پرسه وه‌ك گاڵته ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام مانگاكه له ململانێى سیاسى یه‌كێتیى ئه‌وروپا سوودمه‌ند بوو.
چونكه دواجار بولگاریا له بڕیارى سه‌ربڕینى مانگاكه په‌شیمان بووه‌وه.
وه‌ك سایتى
سكاى نیوز باسى كردووه، ئاژانسى ئاسایشى خۆراك پشكنینى بۆ مانگاكه كردووه و سه‌لماندوویه‌تى كه خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كى باشه، بۆیه بڕیار دراوه مانگاكه ره‌وانه‌ى گونده‌كه‌ى خۆى بكرێته‌وه.