دوای چه‌ند مانگێك له چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن، دواجار ئه‌مڕۆ سێشه‌م له سه‌نگاپوور ئه‌نجام درا.
له پێنجی حوزه‌یران، سارا سانده‌رز گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ڕای گه‌یاند، شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه له هۆتێل كاپێلا له دوورگه‌ی سێنتۆسای سه‌نگاپوور ده‌بێت، هه‌روه‌ها سوپاسی گه‌لی سه‌نگاپووری كرد بۆ مێوانداریكردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور به‌مه‌به‌ستی سازكردنی كۆبوونه‌وه مێژوویییه‌كه.
هۆتێل كاپێلا به جوانیه سیحراوی و شوێنه دڵفڕێنه‌كه‌ی و خزمه‌تگوزارییه باشه‌كانی ناسراوه، هاوكات زۆرێك له كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنی كار و بازرگانی لێوه ئه‌نجام دراوه له نێوان به‌رپرسان و سه‌رۆكانی وڵاتان.
له دوورگه‌كه دوو له باڵه‌خانه‌ی هۆتێله‌كان له ساڵی 1988 دروست كراوه بۆ به‌رپرسانی به‌ریتانیا، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی شاره‌زایان دۆخی ته‌ناهی و پاراستنی ئاسایش له كاتی كۆبوونه‌وه‌كان به گرنگترین ئه‌رك داده‌نرێت، هه‌ربۆیه سه‌نگاپوور بۆ شوێنی ئه‌م كۆبوونه‌وه مێژووییه دیاری كراوه.
سه‌نگاپوور ده‌كه‌وێته باشووری ئاسیا و به دۆستی وڵاتانی تر داده‌نرێت و خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كی وڵاتان گونجاندووه.
له‌باره‌ی هۆتێله‌كه‌یش كه به كاپێلا ناسراوه، ده‌كه‌وێته دورگه‌ی سێنتۆسا له كه‌ناراوه‌كانی سه‌نگاپوور و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه بۆ كاتی كۆبوونه‌وه‌كه زۆر به باشی پارێزبه‌ندی بۆ دانرابوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شوێنێكی دابڕاوه، به‌ڵام داوایه‌كی زۆری هه‌یه له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه، هه‌ربۆیه به ناوچه‌یه‌گی نموونه‌یی داده‌نرێت بۆ بۆنه تایبه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌رپرسان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شێكی ناوه‌ڕاستی سه‌نگاپووریش ده‌توانرێت بۆنه تایبه‌تییه‌كان سوودی لێوه‌بگیرێت و چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی لێ ئه‌نجام دراوه، ئه‌م شوێنه‌یش له نزیك كونسڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له له وڵاته‌كه و چه‌ندان هۆتێلی لێیه له‌وانه هۆتێلی شانگری لا، هه‌روه‌ها پۆلیسه‌كانیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئاماده‌كارییان بۆ دوو شوێنی تایبه‌ت كراوه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه له 10 تا 14ی حوزه‌یران دا.
به هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئه‌نجام دانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی تره‌مپ و كیم، حكومه‌تی سه‌نگاپوور ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی كردبوو، ئه‌مه‌یش له مێژوو تۆمار كرا‌و و وه‌ك یادگارییه‌كی جوان بۆ مێژووی وڵاته‌كه مایه‌وه.