دوای ئه‌وه‌ی شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئارتی دوو، نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه به قسه‌كانی ده‌نگۆكانى له‌باره‌ى جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی زیاتر كرد.
ماوه‌یه‌كی زۆر شانۆ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو، دواتر كێشه‌كه‌یان گه‌یشته دادگا و به فه‌رمی له‌گه‌ڵ (چیا)ی هاوسه‌ری جیا بوونه‌وه.
شانۆ به‌كر ئه‌وكات له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ریدا دێن ڕه‌نگه به ئازار بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌میشه به به‌هێزی بمێنێته‌وه. ئه‌وكاته‌یش و ئێسته‌یش هه‌وادارانی داوایان لێ كردووه كه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر قسه‌كانی بدات بۆ ئه‌وه‌ى ڕوون ببێته‌وه كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه یان نا، به‌ڵام شانۆ هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بووه.
هاوكات شانۆ سه‌رجه‌م وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ى و ڕۆژى هاوسهرگیریانى و ته‌واوى یادگارییه‌كانى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستاگرام سڕیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش گومانه‌كان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ى شانۆ له "چیا"ى هاوسه‌رى زیاتر ده‌كه‌ن.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له ساڵی 1994 له دایكبووه، له ماوه‌ی پێشوودا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "خوانێك" بوو، پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی "شارا ئیبراهیم" له پڕۆگرامی ئێواره‌ی ئێن ئارتی دوو شانۆ ئه‌و پڕۆگرامه پێشكه‌ش كرد و تا ئێسته‌یش له‌كاركردن له‌و كه‌ناڵه به‌رده‌وامه.