یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ میوه‌ی شیلكه، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه شلیك زۆر به‌سووده بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه و رزگاركردنتان له‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
beatcancer" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی میوه‌ی شلیك ده‌كات و ده‌ڵێت، له نوێترین توێژینه‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن گۆڤاری "خۆراكه كیمیاییه‌كانه‌وه" ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه میوه‌ی شلیك زۆر به‌سووده بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر چه‌ندان كه‌س تاقی كراوه‌ته‌وه كه رۆژانه شلیكیان خواردووه، پزیشكان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه گرینگ‌یان به‌خواردنی شلیك داوه مه‌ترسی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه كه‌م بووه‌ته‌وه به ڕێژه‌ی له %80 ته‌نیا به ماوه‌ی 18 سه‌عات.
پزیشكان ئه‌وه‌یشان ڕوون كرده‌وه‌ته‌وه كه شلیك ده‌تانپارێزێت له چه‌ندان جۆری جیاواز شێرپه‌نجه وه‌ك "شێرپه‌نجه‌ی پێست، شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ژناندا و شیرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن،"ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین C و دژه ئۆكسانی "ئیلاگیك" كه دژایه‌تی خانه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن و له‌ناویان ده‌به‌ن، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه رۆژانه گرینگی به خواردنی میوه‌ی شلیك بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دووربین له جۆره‌كانی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه.